ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی بۆ پرخەکەت کە گرەنتییە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتیە بۆ پرخەکەت کە گرەنتییە و چارەسەری ئەو کێشەیەت بۆ دەکات:

 

– ڤیتامین C  یەکێکە لە ڤیتامینە بە سوودەکان بۆ ڕاگرتنی پرخە، دەتوانیت بەر لە خەوتن شەربەتی پڕتەقاڵ بخۆیت کە دەوڵەمەندە بەو ڤیتامینە

– جگەرە کێشان هۆکارێکی سەرەکی پرخەیە، هەربۆیە پێویستە وازی لێبهێنیت

– قەڵەوی یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان و گرنگە کە ئاگاداری کێشی خۆت بیت

– دەتوانیت ئامێری تایبەت بەکاربهێنیت کە ڕێگەی هەوا دەکاتەوە.

– چارەسەر بە هەڵم یەکێکی دیکەیە لە رێگا بەسوودەکان بۆ پاککردنەوەی بۆری هەوا

 

– دوو گوێزەر و دوو سێو و ڕوعە لیمۆیەک تێکەڵبکە لەگەڵ کوپێک شەربەتی پڕتەقاڵ و شەوان بەر لە خەوتن بیخۆرەوە.

تەندروستی

چەند بەشێکی جەستە کە تۆ وادەزانیت ناتەوێت، بەڵام زۆر بەسوودە

خێزان

کۆمەڵێک بەش لە جەستەی ئێمەدا هەیە کە ڕەنگە تائێستا نەمانزانیبێت سودیان چییە و گەر نەبن چ کاریگەریەک لەسەر جەستەمان دادەنێن، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو بەشانە:

– خوارناوچەوان Glabella

ئەم بەشەی جەستە لە بواری پزیشکیدا بۆ پشکنینی نەخۆشی وشکبونەوەی جەستە dehydrated بەکاردێت، جگە لەوەی دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بزانیت کە کەسێک توڕەیە یاخود نا.

 

چوقڵی کوڕکوڕاگەی گوێ

بەسودە بۆ جیاکردنەوە و وەرگرتنی دەنگ لە بەشی پشتەوە.

 

– frenulum لە لێو و زماندا

زۆر بەسودە بۆ جوڵەی لێو و زمان هەرچۆنێک بیەوێت، ئەو کەسانەی ئەمەیان نییە ناتوانن بە باشی قسە بکەن.

 

– پەنجە گەورەی قاچ

بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستە بەسودە

 

– لیکەڕژێن

پەیوەستە بە لیکەڕژێنی فرمێسک و تەڕکردنی چاو لە کاتی پێویستیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕووەکێک کە ئازاری جومگەکان لە جەستەدا ناهێڵێت

خێزان

ئازاری جومگەکان یەکێکە لە کۆنترین ئەو کیسە تەندروستیانەی کە مرۆڤ هەستی پێکردوە و زۆرێک لە خەڵکی بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕوەکێکی زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە:

 

– کەوچکەچایەک زەردەچەوە بخەرە نێو شیرەوە و دواتر بیخۆرەوە

– دەتوانیت دارچینی لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵبکەیت و کەمێک هەنگوینی تێبکەیت، پاشان بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان بیخۆیتەوە

– یەکێک لە بەسووترین ڕوەکەکان  بۆ ئەو کێشەیە کەلەرمە، گەڵایەکی کەلەرم بخەرە نێو کاغەزی ئەلەمنیۆمەوە و دواتر بیکە فڕنەوە  تا گەرم دەبێت، بەڵام نابێت بهێڵیت بسوتێت، دواتر گەڵاکە دەربهێنە و بەگەرمی لە ئەو شوێنەی بئاڵێنە کە ئازاری هەیە و بە باندجێک بۆ ماوەی ١ کاتژمێر بیهێلەرەوە، دواتر ئازارەکەی نامێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی سەلمێندراو کە ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر

خێزان

نەخۆشی زەهایمەر و لە بیرچونەوە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە ژیانێکی تەندرووستیان نەبووە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە زەهایمەر:

 

– کۆنتڕۆڵی پەستانە دەروونیەکانت بکە، لە ڕێگەی نوێژ و پەرستش یان وەرزشی یۆگا

– بەڕێژەی پێویست و  تەندرووست بخەوە

– بەردەوامبە لە فێربونی شتی نوێ، بۆنموونە زمانی نوێ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو کەسانەی مێشکیان زیاتر بەکاردێنن کەمتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن

– خواردنی تەندرووست بخۆ

– کەسێکی کۆمەڵایەتی بە و تێکەڵی خەڵک ببە

– بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزش بکە و لێی دامەبڕێ

 

– واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە ٨٠٪ی ئەوانەی جگەرەکێشن لە پاش تەمەنی ٦٥ ساڵ ئەگەری توشبوون بە  زەهایمەریان هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین