گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست سێ هێندە زیادیکردووە



ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەمساڵدا ڕێژەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادیکردووە. دەشڵێت، ” ١١ هەزار و ٦٠٠ منداڵ لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتونەتە ئیتاڵیا.”

رێکخراوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەیخستووەتەڕوو، بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا نزیکەی ٩٩٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادیکردوە کە ژمارەیان ٣٣٤ کۆچبەر بووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١١ هەزار و ٦٠٠ منداڵ لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە کە بە مەترسیدارترین رێگای کۆچکردن دادەنرێت، گەیشتوونەتە ئیتاڵیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ٦٠٪ زیادیکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا، وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت ئیتاڵیا و بەریتانیا چەندین ڕێکارییان گرتووەتە بەر بۆ بەهێزکردنی سنورەکانیان و ڕێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتانە.

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
پێشت ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
بافڵ تاڵەبانی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بڕیارێکی دەرکرد
دواتر بافڵ تاڵەبانی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بڕیارێکی دەرکرد
ەیوەندیدار