ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریكا لە شنگال بڵاوەیان پێكراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە خۆجێیەكان لە قەزای شنگال، ئاماژەی بە بوونی هێزێكی زۆرێك ئەمریكایی دەكەن لە قەزاكە، كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردی ئیزدین و بە یەكێك لە ناوچە كێشەلەسەرەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوە خۆجێیەكان لە قەزای شنگال ڕایانگەیاندووە، هێزێكی زۆری ئەمریكایی لە ناوچەكەدا بڵاوەی پێكراوە، كە لانی كەم 55 ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەرن، لە هەردوو ناوچەی ئوم جریس و ئوم زەیبان جێگیركراون، ڕەتیشیانكردبۆوە ئەو هێزانە لەچیای میرا لە شنگال بڵاوەیان پێكرابێت.

بە وتەی سەرچاوەكان، دانیشتوانی ناوچەكە خۆشحاڵی خۆیان بەرانبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەو هێزانە دەربڕیوە، و ئاماژەیان بە گەڕانەوەی ژیانی سروشتیش كردبوو بۆ ناوچەكە.

پێشتر ئیریك باهۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) بۆ كاروباری فەرماندەیی ناوەند، ڕایگەیاندبوو، كە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، هیچ بنكەیەكی سەربازی لە شاری شنگال نییە.

باهۆن بە كەناڵی (الحرە)ی ئەمریكی ڕاگەیاندبوو، “هێزەكانی ئەمریكا ڕەنگە بەشێوەیەكی كاتی و بە هاوبەشی هێزە عیراقییەكان، شوێن و پێگەیەكیان نوێكردبێتەوە، ئەوەش بۆ ڕووبەڕبوونەوەی هەڕەشەیەكی ئەمنی”، باسی لەوەشكردبوو، كە جموجۆڵەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، بە هەماهەنگی وەزارەتی بەرگری عیراق و بە ڕەزامەندی ئەوان ئەنجام دەدرێت.

عێراق

بەسرە.. ھێزە ئەمنییەکان ڕەشبگیرییان دەستپێکردووە

خەڵک-

وەک ھەنگاوێک بۆ سەرتکوتکردنی ناڕەزاییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لە شاری بەسرە دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە.

میدیا عیراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی کە براونەتە شاری بەسرە و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە و بە پێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان، نزیکی ٦٠٠ کەس لەو ھەڵمەتەدا دەستگیر کراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێکی حکومی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو ھەڵمەتەی ھێزە ئەمنییەکانەوە نەداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ کەس کوژران و زیاد لە دووسەد کەسیش بریندار بوون

خەڵک-

لە خۆپیشاندانەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سەماوە، ٣ خۆپیشاندەر کوژران و ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیا عیراقییەکان ڕایانگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکانی باشوری عیراق، ٣ خۆپیشاندەر لە شاری سەماوە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون، ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەر ئەمڕۆ لە پارێزگای میسان ٢٣ خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی دیکەش بە گشتی ئەمڕۆ ٥٠ کەس بریندار بوون.

پێشتریش خۆپیشاندەرێک لە بەسرە و ٢ خۆپیشاندەریش لە شاری عەمارە کوژراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەڕ لە نێوان چەكدارانی سەدر و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، چەند خولەكێك پێش ئێستا خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگایەكی سەر بە ڕەوتی سەدر لە پارێزگای بابل و بەهۆیەوە پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی بارەگاكە و خۆپیشاندەراندا دروست بوو.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكەوە، كە لە قەزای “قاسم” لە پارێزگای بابل ڕوویداوە، 8 خۆپیشاندەر برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران ویستویانە بارەگاكە بسوتێنن و لەلایەن پاسەوانەكانیشەوە تەقەیان لێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین