باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، (سێ)تۆمەتباری بەبڕی (٩,١٢٥,٠٠٠)هەزار دیناری عێراقی ساختەوە دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، لەپێناو پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵی هاوڵاتیان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردن، لە ٢٠٢٣/٩/١٩ لەناو شاری سلێمانی باندێکی ساغکردنەوە و مامەڵەکاری دراوی ساختەیان دەستگیرکرد، پێکهاتبوون لە (٣)تۆمەتبار کە هەوڵیاندابوو ئەو پارە ساختەیە لە ڕێگەی مامەڵەوە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ساغبکەنەوە.

لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی (٢٨١)لەیاسای سزادان، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

قومارخانەیەکی نهێنی لەهەولێر ئاشکرا کرا
پێشت قومارخانەیەکی نهێنی لەهەولێر ئاشکرا کرا
تونێلێک دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر تونێلێک دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار