تونێلێک دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولیر ڕایگەیاند بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتووچۆی ناوتونێلی پیرمام، لەڕۆژی یەکشەمەوە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر دادەخرێت،

بازل حاجی ڕاشیگەیاند، وەشوفێری ئوتومبێلەبچوکەکان بۆچونە شەقڵاوە، دەتوانن ڕێگای پیرمام بەکاربێنن وەکوڕێگای بەدیل،وەبۆئوتومبێلی بارهەڵگر دەتوانن هەردووک ڕێگای هەنارەو شێخ توراب بەکاربێنن،

هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کەوا تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پاراستن وچاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، لەڕۆژانی یەکشەممە 2023/10/1تاکو2023/10/3،هەلدەستن بەهێلکاری کردن و نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتووچۆی ناوتونێلی پیرمام،وەبۆئەو مەبەستە لەرۆژی یەکشەممەلەکاتژمێر12ی شەوەوە،سایدی چون لەهەولێر بۆشەقڵاوە لەئۆڤەرپاسی پیرمامەوە دادەخرێت،

شوفێری ئوتومبێلەبچوکەکان بۆچونە شەقڵاوە، دەتوانن ڕێگای پیرمام بەکاربێنن وەکوڕێگای جێگرەوە،وەبۆئوتومبێلی بارهەڵگر دەتوانن هەردووک ڕێگای هەنارەو شێخ توراب بەکاربێنن،

هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات،  رۆژی دواتر بەهەمانشێوە لەکاتژمێر12ی شەو تاکو6ی بەیانی تونێل سایدی چونی دادەخرێت ،بۆرۆژی سێهەمیش سایدی هاتن لەشەقڵاوەبۆهەولێر لەدەروازەی کۆڕێ دادەخرێت لەهەمان کاتی شەوانی پێشتر،وەشوفێران بۆهاتن بۆهەولێر دەتوانن بچنەوە ناوشارۆچکەی کۆڕێ وبەرەو پیرمام وبۆهەولێر،کارکردنمان بۆخزمەتکردنی ئێوەیە تکایە هاوکارمان بن.

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران
پێشت باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران
لە نێو بارەگایەک تەقینەوەیەک ڕوویدا و بریندار هەیە
دواتر لە نێو بارەگایەک تەقینەوەیەک ڕوویدا و بریندار هەیە
پەیوەندیدار