جارێکیتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی دراو، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی 100 دۆلار بە 155 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 155 هەزار و 200 دینار بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە، و هەوڵەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق بۆ رێگریکردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی ئەنجامێکی ئەوتۆیان نییە، هەرچەندە بانکی ناوەندی ڕۆژانە دۆلار بە کاش دەخاتە بازارەوە، بەڵام ئەو هەوڵانە شکستیان بە هاوتاکردنەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا هێناوە، بەراورد بە نرخی بانکی ناوەنی کە 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینارە.

لە نێو بارەگایەک تەقینەوەیەک ڕوویدا و بریندار هەیە
پێشت لە نێو بارەگایەک تەقینەوەیەک ڕوویدا و بریندار هەیە
لەبەردەم فولکەی پەری دەریا ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا
دواتر لەبەردەم فولکەی پەری دەریا ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا
ەیوەندیدار