ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

برایه‌تی چوار یاریزانی بۆ خولی عێراق هێنایه‌ ڕیزه‌كانی

خه‌ڵک سپۆرت – ئارام سه‌ردار

له‌پێناو دروستكردن و گه‌یشتن به‌ پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ بۆ یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و جامی عێراق، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چوار یاریزان ئیمزاكرد، كه‌ به‌شێكی زۆریان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقن.

– (محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌واد فه‌رحان)
یاریزان (محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌واد فه‌رحان) له‌ دایكبووی ساڵی 2000 له‌ هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات و یاری بۆ یانه‌كانی (لاوانی نه‌فت، لاوانی كاره‌با، ره‌دیف جه‌ویه‌، كاره‌با، دیفاع مه‌ده‌نی) كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ریزی به‌چكه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق یاری كردووه‌، له‌ ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ به‌چكه‌شێرانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ وڵاتی ئێران پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق به‌شداری پاڵاوتنی ئاسیای كردووه‌.

– (محه‌ممه‌د باقر كه‌ریم)
یاریزان (محه‌ممه‌د باقر كه‌ریم) له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ لاوانی جه‌ویه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی خولی عێراق.

– (عه‌لی ڕه‌عد كازم)
یاریزان (عه‌لی ڕه‌عد كازم) له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یاریزانی لاوانی یانه‌ی حدود له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات.

– (عه‌باس جاسم)
یاریزان (عه‌باس جاسم) یاریزانی هێرشبه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با.

ناوخۆیی

یانه‌ی سلێمانی تاجی پادشایه‌تی عێراقی له‌سه‌رنایه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی جارێکی دیکه‌ بووه‌وه‌ به‌ پادشای یانه‌کانی عێراق و نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌کانی عێراقی ده‌سته‌به‌رکرد.

شێره‌کوڕانی “یانه‌ی دایک” له‌ قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا نۆ یارییان ئه‌نجامداو هه‌ر نۆ یاریه‌که‌یان به‌ سه‌رکه‌وتن به‌ سودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

سلێمانی ۳–۰ ئەکاد
سلێمانی ۳-۰ فتوە
سلێمانی ۳-۰ سۆلاڤ
سلێمانی ۳-۰ هەڵەبجە
سلێمانی ۳-۰ دووز
سلێمانی ۳-۰ ئاشتی
سلێمانی ۳-۰ برایەتی
سلێمانی ۳-۰ دهۆک
سلێمانی ۳-۰ پێشمەرگەی سلێمانی

له‌ قۆناغی دووه‌م و کۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌که‌شدا که‌ له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، کاپتن سه‌یفه‌دین و هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌ختیار و عومه‌ر و کۆچه‌ر هه‌شت سه‌رکه‌وتنی یه‌ک له‌دوای یه‌کیان تۆمارکردو به‌ شایسته‌یی پارێزگارییان له‌و نازناوه‌ کرد که‌ خۆیان هه‌ڵگری ژماره‌ی پێوانه‌یین له‌ ده‌سته‌به‌رکردنیداو به‌و هۆکاره‌ش تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی به‌ گه‌وره‌و پادشای یانه‌کانی عێراق ده‌ناسرێته‌وه‌.

ئه‌یوب عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، کاتژمێر 9.30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ پێشوازی له‌ پاڵه‌وانه‌کانی یانه‌ی سلێمانی ده‌کرێت.

سلێمانی 3-0 قوه‌جه‌ویه‌
سلێمانی 3-0 کازمییه‌
سلێمانی 3-0 ئاشتی
سلێمانی 3-1 شه‌باب عه‌دل
سلێمانی 3-0 برایه‌تی
سلێمانی 3-2 سناعه‌
سلێمانی 3-2 پێشمه‌رگه‌
سلێمانی 3-2 جه‌یش

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خه‌ڵک سپۆرت) که‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتو پێکهاته‌ی پاڵه‌وانانی عیراق بۆ به‌شداریکردن له‌ پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب سه‌ردانی توند بکه‌ن، هه‌موو چاوه‌کان له‌سه‌ر سلێمانیه‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌یه‌دا ئه‌نجامی باش مسۆگه‌ر بکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

بڕیار و راسپارده‌ى نوێی یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان

پێگه‌ی یه‌کێتی ناوندی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2018/10/13 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، چەند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بوون:

1- یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت:

• رۆژى دووشه‌ممه‌ 2018/10/22 گه‌ڕى یه‌كه‌م.

• رۆژى شه‌ممه‌ 2018/10/27 گه‌رى دووه‌م.

• رۆژى هه‌ینى 2018/11/02 گه‌رى سێیه‌م.

2- به‌رێزان (قاسم ساڵح، عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان، كرێكار زرار و ئه‌رسه‌لان قادر)، سه‌رپه‌رشتى خولى تایبه‌ت به‌ پزیشك و چاره‌سه‌ركه‌رانى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و فوتساڵى كچانى كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 2018/10/16 له‌ كاتژمێر 10:00 ـى به‌ یانى له‌ هۆتێل كوارتز له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، به‌شدارییكردنى پزیشكه‌كان ئیجبارییه‌ و هه‌ر پزیشكێك به‌شدار نه‌بێت ناسنامه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و ناتوانێ یاوه‌رى یانه‌كه‌ى بكات.

3- نووسراوى فه‌رمى بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لقى پارێزگه‌كان، به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى كه‌سانێك بۆ لێژنه‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

عیراق ده‌بێته‌ چواره‌م باڵی (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) و مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین ده‌بێته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی‌ به‌شداری (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) بکات‌، بڕیاریشه‌ ‌مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی سێ هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ ببنه‌وه‌.

تورکی ئال شێخ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌رزشیی شانشینی سعودی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌، یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌شداری به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بکات له‌ (خولی دۆستانه‌ی چوار هه‌ڵبژارده‌یی سعودیه‌)، که‌ خولێکی دۆستانه‌یه‌ و له‌نێوان چوار هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌دا ئه‌نجام بدرێت.

خوله‌که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌وه‌ ڕێکده‌خرێت و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ ئه‌مریکای لاتینه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌شداری تێدا بکه‌ن، کۆتا هه‌ڵبژارده‌ش وه‌ک جه‌مسه‌ری چواره‌م په‌یوه‌ندی به‌ خوله‌که‌وه‌ کرد هه‌ڵبژارده‌ی “شێره‌کانی ڕافیده‌ین” بوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی “تویته‌ر”ه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌: هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌مان مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و سعودیه‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ میدیا سعودیه‌کانه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئه‌م خوله‌ دۆستانه‌یه‌ له‌ژێر چاودێری یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا هه‌ڵبژارده‌کانی عیراق و سعودیه‌ رووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئه‌مریکای لاتین به‌هه‌مان شێوه‌ له‌کلاسیکۆیه‌کی نوێدا ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌.

یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ڕێکه‌وتی ١٢/١٠ له‌نێوان سعودیه‌ و به‌رازیل ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ ١٦ی هه‌مان مانگ به‌هه‌مان شێوه سعودیه‌کان‌ له‌شاری (جه‌دده‌) ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین ده‌بنه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین