نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت


دوای گەیشتنی نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی بۆ نزیكەی 300 هەزار دینار لەسەرەتای پاییززی ئەمساڵدا، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی بەڕێژەیەكی زۆر ڕووی لە دابەزین كردووە و نرخی یەك بەرمیل نزیكەی 230 هەزار دینارە.

ڕزگار عەبدوڵڵا، كە لە سلێمانی كاری فرۆشتنی سووتەمەنی دەكات بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل لە 230 بۆ 235 هەزار دیناردایە و زۆربەی ئەو نەوتەش بازیانە.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری دابەزینی نەوت زیاتر پەیوەندی بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیان و هاتنی بڕێكی كەم نەوت لە ناوچەكانی دیكەی عێراقەوە لەگەڵ دۆخی ئاسایی كەشوهەواوە هەیە.

سەبارەت بە گلەیی و گازندەی بەشێكی هاووڵاتیان لە خراپی كوالێتی نەوتی بازرگانی، ئەو فرۆشیارەی نەوت وتی، “ڕێژەی سلڤەر لە نەوت بەرزە، كە دەگاتە سەرووی هەزار، ئەمەش وادەكات نەوتەكە هەم بۆنی هەبێت و پڵیتەی سۆپاش ڕەق بكات”.

بەپێی بەدواداچوونەكانی (خەڵك) لە ئێستادا لە بەنزینخانەكان لیترێك نەوتی سپی لەنێوان 1050 بۆ 1100 دیناردایە و بەوەش نرخی یەك بەرمیلی 200 لیتری 220 هەزار دینارە بەبێ‌ كرێی گواستنەوە.

حكومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە نەوت بە 103 هەزار و 500 دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكات، كە ماوەی نزیكەی دوو مانگە دەستی پێكردووە و تا ئێستا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش دەكرێت و نەگەیشتۆتە ناو شارەكان.

ئەوروپا بێ وزەیە و سەرمایەکی توندیش ڕووی تێدەکات
پێشت ئەوروپا بێ وزەیە و سەرمایەکی توندیش ڕووی تێدەکات
خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتونی (شەماڵ موفتی) بۆ ژینگەپارێزی دابەش دەكرێت
دواتر خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتونی (شەماڵ موفتی) بۆ ژینگەپارێزی دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار