حکومەتی هەرێم: ئاگاداربن سبەینێ پشووە


سبەینێ پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانە بەردەوام دەبێت کە بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی سەرەی وەرگرتنی مووچەیانە.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (١٢ربيع الأول)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.

ڕاشیگەیاند، لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.

بە پێی خشتەکە، سبەینێ وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە: “ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە”.

ئێران؛ سزای لەسێدارەدان بۆ چوار فرۆشیاری خواردنەوەی کحولیی ساختە دەرکرا
پێشت ئێران؛ سزای لەسێدارەدان بۆ چوار فرۆشیاری خواردنەوەی کحولیی ساختە دەرکرا
نوسینگەی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە
دواتر نوسینگەی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە
پەیوەندیدار