خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتونی (شەماڵ موفتی) بۆ ژینگەپارێزی دابەش دەكرێت


خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتونی (شەماڵ موفتی) بۆ ژینگەپارێزی بۆ ساڵی دووەم بەسەر نووسەرانی ئەو كتێب و نامیلكانەدا دابەش دەكرێت، كە لەبواری ژینگەییدا نووسراون.

دامەزراوەی كەریمی عەلەكە و ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە ئاگادارییەكدا، كە بۆ (خەڵك) نێردراوە ئاماژەیان بەوەكردووە، بۆ ساڵی دووەم، خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتونی (شەماڵ موفتی) بۆ ژینگە پارێزی ئاگاداری سەرجەم ئەو نووسەرانە دەكات، كە خاوەنی پەرتووك و نامیلكەی تایبەت به ژینگەن، خەڵاتی ئەمساڵ تەرخان دەكرێت بۆ خاوەنی زۆرترین پەرتووكی ژینگەیی.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەوەی بەشداربیت و ببیتە خاوەنی خەڵاتی ئاڵتوونی شەماڵ موفتی بۆ ژینگەپارێزی پێویستە پەرتووكەكە چاپكراو بێت و بەناوی كەسەكەوە بێت و چانس بۆ ئەو پەرتووكانەیە، كە نووسراوی كەسەكە بێت، نەك وەرگێڕان و كۆكرنەوە و ئامادەكراو بێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، خاوەنی زۆرترین پەرتووك خەڵاتەكە دەباتەوە.

ڕوونیشیان كردۆتەوە، تاوەكو بەرواری 10/1/2023 بەرهەمەكانتان بگات بە دەستمان و مەڕاسیمەكە لە ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستای ژینگەدۆست لە 19/2/2023 سازدەكرێت.

نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت
پێشت نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت
نرخی نەوت بەڕێژەی 10% دابەزی
دواتر نرخی نەوت بەڕێژەی 10% دابەزی
پەیوەندیدار