کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە



ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ بەیانی کرێکارێک لە شاری دایک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، تەمەنی ٣٤ ساڵە و خێزاندارە، دوو منداڵی هەیە و پێشمەرگەیە، بەهۆی نەبوونی مووچە و هەژارییەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی کرێکاری کردووە.

چالاک ڕەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” لە ئەمساڵدا ١٨ کرێکار گیانی لەدەستداوە و چەندین کرێکاریش برینداربوون، تەنها لە ماوەی مانگێکدا ٣ کرێکار بەهۆی نەبوونی سەلامەتیی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” خاوەنکار گرنگی بە سەلامەتی و گیانی کرێکار نادات، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی کار و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بەرپرسیارە، چونکە ئەرکی چاودێریکردنی کرێکار و خاوەنکاری جێبەجێنەکردووە، خاوەنکارەکان گرنگی بە زیادبوونی سەرمایەکانیان دەدەن و مرۆڤایەتی گرنگی پێنادرێت”.

چالاک ڕەئوف، جەختی لەوەکردووە، ” لە کاتێکدا کریکار دەبێت خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەبێت و چاودێری سەلامەتی شوێنی کارەکانیان بکرێت، بەڵام لە پڕۆژەکان گیان لەدەستدەدەن و خاوەنکارەکان دەیشارنەوە، تا ئێستا دیارنیە خاوەنکارەکان ڕێکاری یاساییان بەرامبەر ئەنجامدراوە یاخود نا، هەروەها ئەو پارەیەی وەک غەرامە لەخاوەن کارەکان بەهۆی گیانلەدەستدانی کرێکارەکان وەردەگیرێت، دەچێتە گیرفانی حکومەتەوە نەک بۆ کەسوکاری کرێکارەکە بێت”.

بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
پێشت بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
مەسرور بارزانی: کەشێکی ئەرێنی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروست بووە
دواتر مەسرور بارزانی: کەشێکی ئەرێنی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروست بووە
ەیوەندیدار