ئەتلەتیکۆ یەکەم شکستی بە ڕیاڵ مەدرید هێنا


شەوی ڕابردوو لە یاری دێربی نێوان هەردوو یانەی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ببەنەوە و توشی یەکەم شکستی ئەم وەرزەیان بکەن.

گۆڵەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەڕێگەی لێدانی سەر و لەلایەن مۆراتا و گریزمانەوە تۆمارکران و تاکە گۆلەکەی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لەلایەن کروزی ئەڵمانییەوە تۆمارکرا.

لایخۆیەوە، ئانچێلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید وتی، “دڵتەنگ و توڕەم، تا ئێرە بە باشی هاتبووین، شێوازی یاریکردنمان ناگۆڕم، بەڵام سوود لە هەڵەکانی ئەم شکستە وەردەگرین.”

بەردی زراو چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
پێشت بەردی زراو چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
تۆمەتبارێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ژنانی کردووە
دواتر تۆمەتبارێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ژنانی کردووە
پەیوەندیدار