ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جوانترین دیاری جەژن لە هواوی

لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، هیچ شتێك لەوە جوانتر نیە مۆبایلێكی (HUAWEI Y7 PRIME 2018) وەك دیاری پێشكەش بەخێزان و هلوڕێیان بكەیت ، ئەم مۆبایلە ستایلێكی جوان كە لەگەڵ ویستی گەنجان دەگونجێت بەشاشەی نمایشی تەواو لەهواوی HUAWEI FullView Display هەروەها دەبل كامیرای دواوە لەخۆدەگرێت، رێگا بەبەكارهێنەران دەدات چێژ لەئەزموونی وێنەگرتن وەربگرن و دیاریەكی نایابە بۆ وێنەگرتنی جوانترین وێنە .


مۆبایلی (HUAWEI Y7 PRIME 2018)

لەگەڵ دەبل كامیرا و چاككردنەوەی رەنگی پێست بە فلاش سێلفی ، جوانترین ساتەكان بە وێنەگرتن تۆماۆبكە وشێری كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەگەر وێنەكە سێلفی بێت یان وێنەی ئاسایی ، جوانترین وێنە بگرە لەگەڵ دەبل كامیرای دواوە بە كوالیتی 13 میگاپیكسل و 2 میگاپیكسل و زوومێكی فرەوانی بێ هاوتا . كامیرای 13 میگاپیكسلەكە وێنەكان دەگرێت ، كامیرا 2 میگاپیكسلەكە جوانكاری (بۆكێ) دەخاتە سەری ، 7 ئاست بۆ دیاریكردنی زووم دەداتە بەكارهێنەر . لەگەڵ ئەوانەش مۆبایلی (HUAWEI Y7 PRIME 2018) رێگا بەبەكارهێنەر دەدات بەدەست وێنەكە چاكبكاتەوە بۆ زامنكردنی دەركەوتنێكی روونی هەموو ئەوانەی لە وێنەكەدان .

مۆبایلی (HUAWEI Y7 PRIME 2018) كامیراكەی پێشەوە بە كوالیتی 8 میگاپیكسلە لەگەڵ تەكنەلۆژیای چاككردنەوەی رەنگی پێست بە فلاش سێلفی كە وردبینی لە بڕی رووناكی دەكات كە لەسەر رووخسارە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی و دواتر چاككردنەوەی بڕی رووناكیەكە بۆ ئەوەی وێنە سێلفیەكە بەشێوەیەكی سروشتی دەربچێت ، لەكاتی كەمی رووناكیدا بەهەمان شێوە چارەسەر دەكرێت بەدەركردنی بڕێكی رووناكی بۆ ئەوەی رووخسارەكە بەجوانی دەركەوێت ، بارودۆخی جوانكردن 10ئاستی هەیە كەدەبێتە هۆكاری وێنەیەكی سێلفی نموونەیی بگرێت لەهەر كات و شوێنكدا . هەروەها كامیرای پێشەوە دوو ئەگەری گۆڕینی باگراوند و خۆشاردنەوەی خۆشی تێدایە ، لەو كاتەی دوو كامیرای دواوە تەنها ئەگەری خۆشاردنەوەی خۆشی تێدایە بەمەش ئەم مۆبایلە وێنەگرتنی ئاسایی و سێلفی بۆ ئاستێكی تازە لە خۆشی دەبات .
بەردەستكەوتن

مۆبایلی (HUAWEI Y7 PRIME 2018) لەبازارەكانی عیراق بەرەنگەكانی رەش و شین و گۆڵدن دەست دەكەوێت بەنرخی 169 دۆلار.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مارسیدس ھەنگاوێکی جیاوازی نا
ئاستی کێبەرکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرز کردەوە

خەڵک-

ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای مارسیدس لە ھەنگاوێکی نوێدا لە شاری ستۆکھۆڵم یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی ئی کیوو سی (EQC) و توانای کێبەرکێی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەرزکردەوە.

(EQC) ئۆتۆمبێلێکی کرۆس ئۆڤەری (AWD) یە، واتە ھەر چوار تایەکەی ھێزیان لەسەرە و لە دروستکردنیدا پشت بە نوێترین داھێنانە تەکنیکییەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بەستراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مارسیدس پشت بە دوو بزوێنەری کارەبایی دەبەستێت کە پێکەوە بڕی 408 HP دەبەخشن بە ئۆتۆمبێلەکە، باترییەکەشی بە یەک بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتری ھەیە.

دوو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە لە پێشەوە و دواوە لە نێوان تایەکان جێگیر کراون و ھەریەکەیان ھێز دەدات بە دوو تەگەری ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ ئەوەی گێربۆکسێکی دوو نمرەیی لەگەڵ سیستەمی 4Matic ـی تایبەت بە مارسیدسی لەسەر دانراوە.

لە دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە لایەنی جوانی فەرامۆش نەکراوە، ئۆتۆمبێلەکە دەیان سیستەمی نوێی خۆشڕەوتی و سەلامەتی تێدایە کە دەیباتە ئاستی باڵا لە کێبەرکێی بازاڕ بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة، وهذه هي مميزاتها

Posted by ‎DW (عربية)‎ on Wednesday, September 19, 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زنجیرەی HUAWEI Mate 20 بە خێرایی %75 زیاتر و توانایەکی بەرزتری پاتری بە ڕێژەی 58%

خەڵک – تەکنەلۆژیا
كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایل كێبڕكێیانە بۆ ئەوەی خواستی بەكارهێنەران بهێنەدی، هەموو ئەزموونی خۆیان تەرخان دەكەن بۆ ئەوەی پرۆسێسەرێكی داهێنەر پێشكەش بكەن كەئامێرەكان خێراتر و باشتر دەكات، هواوی توانای بەهێزی پرۆسێسەرە تازەكەی ئاشكراكرد كەبە تەكنەلۆژیای 7 نانۆمەتر كاردەكات كە تواناكانی زیرەكی دەستكرد لە زنجیرەی HUAWEI Mate 20 زیاد دەكات كە مانگی داهاتوو ئەم زنجیرەیە ئاشكرا دەكرێت.
هواوی هەردەم پێشەنگ بووە لە بواری لێكۆلینەوە و داهێنان لە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لە مۆبایلدا، خاوەن 14 سەنتەری لێكۆلینەوە و پەرەپێدانە لە جیهاندا، 45% توانای كارمەندانی بۆ ئەم بوارە تەرخان دەكات، بەپێی لیستی ئەوروپا بۆ هەڵسەنگاندنی وەبەرهێنان لە بورای لێكۆلینەوە، هواوی لەپلەی شەشەمە لە پێش ئەپل كە لە پلەی حەوتەم هات.
لەساڵی 2017 هواوی یەكەم كۆمپانیا بوو كە مۆبایلێكی بەتوانای زیرەكی دەستكرد وەشاند لە زنجیرەی HUAWEI Mate 10، ئەمساڵیش كۆمپانیا كورتەیەك لەبارەی HUAWEI Mate 20 پێشكەش دەكات كەپاڵپشتە بە پرۆسێسەری كیرین 980 كەخۆی لەخۆیدا دەسكەوتێكی داهێنەری بێ وێنەیە، ئەو پرۆسێسەرە تازەیە توانای مۆبایلی HUAWEI Mate 20 زیاددەكات كەیەكەم پرۆسێسەرە بە تەكنەلۆژیای 7 نانۆمەتر پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد كاردەكات و چەسپاوە لە رووبەری 1 سم دووجا كە یەكەی چارسەری سەرەكی و چارسەری وێنەكانی تێدایە، ئەم پرۆسێسەرە توانا بەهێز دەكات لە ئەپڵیكەیشنی خۆشی و یاریەكان و بەپێش ركابەرەكانی دەكەوێت بە جیاوازیەكی زۆرەوە.

هێزی زیاتر لە توانا ئاستی بەرزتر لەبەكارهێنانی وزە
پرۆسێسەرە تازەكە بەوە ناسراوە كە توانای كاركردن باشتردەكات بەرێژەی 75% لەئەنجامدا ئاستی بەكارهێنانی وزەی پاتریدا بە رێژەی 58% بەرزدەكاتەوە، بەهۆی سیستەمی 7 نانۆ مەتر كە 6.9 ملیار ترنزستۆر لەخۆدەگرێت بەرێژەی 1.6 ملیار زیاتر لەپرۆسێسەری پێشوو، پرۆسێسەری كیرین 980 خێراییەكی بێ وێنە بەكاركردنی ئەپڵیكەیشنەكان و كاتی زیاتر لەكاركردن دەدات، لەگەڵ ئەزموونێكی ئاسان لە بەكارهێنان، بەهۆی شێوازی ناوازەی لە كۆكردنەوەی ناوک، پرۆسێسەرەكە توانای دابەشكردنی توانای هەیە بەپێی داواكاریەكانی مۆبایل لەلای هەر بەكارهێنەرێک.

نەوەی دواتر لە ئەزموونی یارییەكان
لەگەڵ زیادبوونی داواكاری لەمۆبایل بۆ كارپێكردنی یاریە تازەكان، یەكەی چارەسەری وێنەكان Mali-G76 لە پرۆسێسەری كیرین 980 مژدەی ئەزموونی یاریكردنی بێ وێنە دەدات، بەڵێن بەبەكارهێنەرەكان دەدات ئەزموونێكی باشتر پێشكەش بكات بەهۆی باشتركردنی یەكەی چارەسەری وێنەكان بە رێژەی 46%، لەگەڵ باشتركردنی بەكارهێنانی وزە بەرێژەی 178 ، هەروەها ئەم یەكەیە ئەركی تەرخانكردنی تواناكانی زیرەكی دەستكرد بەشیكردنەوەی هەر یاریەك لەخۆدەگرێت بۆ زامنكردنی ئەزموونێكی باشتر لەیاریكردن.

توانای باشتر بۆ كامێراكان
ناوی هواوی پەیوەستە بەتواناكانی وێنەگرتنی پیشەگەرانە بەبەكارهێنانی مۆبایل، پرۆسێسەرە تازەكە توانای كامێرا لە مۆبایلی HUAWEI Mate 20 باشتردەكات، ئەم زنجیرەیە نەوەی چوارەمی پرۆسێسەری وێنەكان ISP لەخۆدەگرێت كەیارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی دینامیكی بەرز HDR، كە كۆنترۆڵی ئاستی جیاوازی لە وێنەكان دەكات لەگەڵ زیادكردنی روونی تەنەكان لەهەموو دووریەكانی وێنەكە، هەروەها پرۆسێسەری كیرین 980 چارەسەرێكی نمونەیی بۆ تەشویشی وێنەكان دابین دەكات واتا كوالیتی بەرز بۆ وێنەیەك كە لەكەمی رووناكیدا دەگیرێت، هەروەها چاككردنی چاودێری تەنە جولاوەكان بەرێژەی 97.4% كە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات بەخێرایی وێنە بگرن .
سەبارەت بە ڤیدیۆ كامێرای HUAWEI Mate 20 لەگەڵ داواكارییەكانە بۆ باشتركردنی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی بەئامانجی پێشكەشكردنی ناوەڕۆكێكی نایاب بۆ تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ، پرۆسێسەری كیرین 980 پرۆگرامێكی تازە بۆ ڤیدیۆ پێشكەش دەكات كە كامێراكەی توانای وێنەگرتنی هەیە بەرێژەی دواكەوتنی كەمتر بە 33%.

توانای پەیوەندیكردن بە ئاستێكی جیهانی
بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئاست لەبواری پەیوەندیكردن لەو مۆبایلانەی كە پرۆسێسەری كیرین 980 لە خۆدەگرێت هواوی یەكەم یەكەی سیگنال لەجیهان بەپاڵپشتی LTE Cat.21 پێشكەش دەكات، كە داوندلۆدی دەگاتە 1.4 گیگابایت لەیەك چركەدا، لەگەڵ ئەوەشدا هواوی تەكنەلۆژیای دیاركردنی سیگنال لەسەرجەم فریكوێنسییەكان دابین دەكات كە بەكارهێنەران سەرپشك دەكات لە هەڵبژاردنی ئەو تۆڕەی كە داخوازی دەكەن.

ئاسنی بەرزتر لە زیرەكی دەستكرد
لەدوای سەركەوتنی ساڵی رابردووی لە وەشاندنی HUAWEI Mate 10 كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی لەخۆگرتبوو ، پرۆسێسەری كیرین 980 ئەزموونێكی باشتر لە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد پێشكەش دەكات لەناسینەوەی تەنەكان وچارەسەری ڤیدیۆ و دابەشكردنی تەنەكان بەهۆی بوونی یەكەی چارسەری مۆبایل لەسەر ئاستی جیهان كە پشت بە زیرەكی دەستكرد دەبەستێت و بەپێوەری 7 نانۆمەتر دروستكراوە كەتوانای دەست نیشانكرد و گرتنی 4500 وێنەی هەیە لەیەك خولەكدا كەئەوەش پێشەنگی هواوی دوپاتدەكاتەوە لە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد.
جێگای ئاماژەپێكردنە كەزنجیرەی HUAWEI Mate یەكێكە لەدوو ماركەی هواوی كە كۆمپانیا چەندین داهێنانی تێداكردوون، هەردەم زنجیرەی HUAWEI Mate تازەترین داهێنان و باشترین داهێنان پێشەكەش دەكات لەگەڵ جەختكردن لە توانای پاتریەكان كەئەوەش پەرۆشی بەكارهێنەران زیاتر دەكات لە چاوەڕوانی زنجیرەی HUAWEI Mate 20.
ئەمڕۆ بواری مۆبایل لەسەرەتای سەردەمێكی تازەی زیرەكی دەستكردە، هەربۆیە هەموو لایەك چاوەڕێی وەشاندنی HUAWEI Mate 20 پاڵپشت بە پرۆسێسەری كیرین 980 كەپێشبینی دەكرێت بگاتە بازاڕەكانی جیهان لە رۆژی 16ی تشرینی یەكەم دواتر بۆ بازاڕەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا لەشاری دوبەی لە رۆژی 24ی تشرینی یەكەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئی سیم (eSim)چییە؟ چۆن کاردەکات؟

خەڵک-

ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٢ لە شاری کوپەرتینۆ لە کالیفۆرنیا، ئەپڵ سێ ئایفۆنی نوێی بەناوەکانی iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone Xr نمایشکردن. ئەوەی باسی ئێمەیە، ئەوەیە ئەپڵ ڕایگەیاند کە هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max پشتگیری لە دوو سیمکاردی دەکەن، کە وترا یەکێک لە سیمکاردەکان eSim واتە embedded SIM card دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە.

ئەمە لەکاتێدا ئاماژە بەوەش کرا کە هەریەک لەو ئایفۆنانە بۆ چین بە تایبەت دروست دەکرێن و لە جیاتی سیمکاردی ئەلیکرۆنی ڕاستەوخۆ ئایفۆنەکان جێگای دوو سیمکاردیان دەبێت.

کەواتە پرسیار ئەوەیە، سیمکاردی ئەلیکترۆنی چییە؟

هەر وەکو لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا، eSim واتە embedded SIM دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە. بە واتایەکی تر بەکارهێنەر هیچ سیمکاردێک ناکاتە ناو ئامێرەکە. ئەو جۆرە سیمکاردە پێویستە لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیەوە پشتگیری بکرێت و چالاک بکرێت. کەواتە ئەگەر بتەوێت سیمکاردی دووەم بۆ ئایفۆنەکەت زیاد بکەیت دەبێت پشتگیریکراو بێت.

بە کورتی،eSim بریتییە لە چیپێکی بچوک لەناو ئایفۆنەکەت و وەکو NFC کاردەکات. شایەنی باسە، زانیاری سەر ئەو eSimـە دووبارە دەتوانرێت پڕۆگرام بکرێتەوە، واتە تۆ دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت کۆمپانیایەکی پەیوەندی هەڵبژێریت بە تەنها پەیوەندیکردنێک و پاشان کڕین پاکیجێک بۆ مەبەستی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت.

بیرمان نەچێت، هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max وەکو هەمیشە شوێنی سیمکاردی یەکەمیان هەیە و دەتوانیت سیمی تێ بکەیت، لەکاتێکدا، eSimـەکە بۆ بەکارخستنی سیمکاردی دووەمە.

کەی eSim بە عێراق دەگات؟

لە ئێستادا لە ئەمەریکا تەنها AT&T, T-Mobile USA و Verizon Wireless پشتگیری لە eSim دەکەن. ئەوەی سەبارەت بە عێراق بێت، هیچ زانیاریەک نییە کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم eSimـە بەردەست بکەن.

لەسەر ئایفۆنە نوێکان ئەم eSimـە چۆن کاردەکات؟

ئەگەر QR Codeـت هەبێت:

١- بچۆ بۆ Settings پاشان Cellular

٢- Cellular Plan زیاد بکە

٣- بە مۆبایلەکەت QR Codeـەکە بپشکنە کە لەو کۆمپانیایەی دەتەوێت eSimـەکەی لێ چالاک بکەیت وەرتگرتووە و لەوانەیە داوات لێ بکرێت کە کۆدێکی چالاککردن داخڵ بکەیت.

یان دەتوانیت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی کۆمپانیای پەیوەندی eSimـەکە چالاک بکەیت:

١- بچۆ بۆ Appstore و ئەپی ئەو کۆمپانیایە دابگرە

٢- لە ڕێگەی ئەپەکەوە پلانێکی دیاریکراو دەتوانیت بکڕیت

ئەمانەی سەرەوە گرنگترین زانیاریەکان بوون دەربارەی eSim، ئەی ئەو ئایفۆنەی کە ئەپڵ بە نیازە تایبەت بۆ وڵاتی چین بە بوونی دوو شوێنی سیمکارد دروستی بکات چیین؟

ئەم ئایفۆنە بە گوێرەی زانیاریەکانی سەر ماڵپەڕی ئەپڵی وڵاتی چین تەنها لەگەڵ China Mobile و China Unicom و China Telecom دەگونجێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمە لە کوردستان دەتوانیت سود لەو جۆرەی وڵاتی چین وەرگرین؟ لە ئێستادا لەبەرئەوەی تەنها پشتگیری لە سێ کۆمپانیای ناوبراو دەکات، وەڵام نەخێرە. بەڵام هەرکاتێک، ئەو جۆرەی کە دوو شوێنی سیمی هەیە و ئەپڵ بە ئەنلۆک کراوی واتە Factory Unlocked و بە شێوە باوەکەی خۆمان جۆکەرکراوی بەردەستی کرد، ئەوا ئێمەش بێ کێشە دەتوانین سودی لێ وەرگرین و ئایفۆنەکە دوو سیمکاردی کوردستانی بخەینە سەر، بە پێچەوانەوە نەخێر سودی لێ وەرناگرین.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین