بایرن بوخوم ی گۆڵباران کرد و سیتیزن وەستانی نییە



لە چوارچێوەی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی بۆندسلیگا بایرن میونشن بەئەنجامێکی گەورە و بە 7 گۆڵێ بێ وەلام لە بوخوم ی بردەوە و هاریکەین لەو یارییەدا هاتریکی تۆمارکرد و هاوکات ڕیکۆردێکی نوێشی نوسییەوە، هاری کەین، یەکەم یاریزانی بایرن میونشنە لە مێژوودا، لە 5 یاری سەرەتای لە بۆندسلیگا، 6 گۆڵی کردووە.

لەلایەکی ترەوە لە خولی پریمەرلیگ، مان سیتی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرست یاری کرد و 2-0 یارییەکەی بردەوە،  هالاند بە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ لەسەرەتای وەرزەوە گۆڵکاری یانەکەیە و دەبابەکەی سیتیزن وەستانی نییە،

لە خولی ئیتاڵیا بە تاکە گۆڵیکی لاو، میلان شکستی بە ڤێرۆنا هێنا، هاوکات بە تاکە گۆڵێکی مارکۆ رۆیس، دۆرتموند سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

شایەنی باسە مان سیتی بەم بردنەوەیەی زیاتر پێگەی خۆی لە پێشەنگی پریمەرلیگ قایم کرد و بە 18 خاڵی کۆکردۆتەوە، جیاوازییەکەشی لەگەڵ کێبڕکێ کارەکانی بۆ ٥ خاڵ بەرزکردەوە.

زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی سەروو 8 پلە دەدات
پێشت زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی سەروو 8 پلە دەدات
هاوردەکردنی سێ جۆر خۆراک قەدەغە کرا
دواتر هاوردەکردنی سێ جۆر خۆراک قەدەغە کرا
ەیوەندیدار