هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتی دەستیپێکرد



بە مەبەستی هەڵبژادنی ئەندامانی پێنجەمین كۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی حزبەکە دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتی بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرە دەستیپێکرد کە بڕیارە 27ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

تەلار لەتیف، وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان و سەرجەم ئۆرگانەکان دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە هەڵبژاردنەکە تا کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ “لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا” بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی 20ی ئابی ڕاردوو، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکووك کۆبووەوە و بڕیاریدا 27ی ئەیلول کۆنگرە ببەستێت.

چاوەڕوان دەکرێت چەسپاندنی سیستمی سەرۆکایەتی لە بری هاوسەرۆك و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەنجامانی سەرکردایەتی دیارترین کۆڕانکاریی کۆنگرەی یەکێتی بن.

سوودەکانی خواردنی بادەم سەرسامت دەکات
پێشت سوودەکانی خواردنی بادەم سەرسامت دەکات
ئایا وەرزشی بەیانیان بۆ کێش دابەزاندن بەسوودە؟
دواتر ئایا وەرزشی بەیانیان بۆ کێش دابەزاندن بەسوودە؟
ەیوەندیدار