زێلێنسکی: وڵاتانی ئەوروپی پشتگیری لە ڕووسیا دەکەن



ڕۆژی سێشەممە، ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا لە هەموو شتێک وەک “چەک”، لە خۆراک و وزەوە تا منداڵانی ڕفێنراو لە دژی ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت.

زێلێنسکی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاستی باڵای کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا جیهان ڕێککەوتنی جۆراوجۆری هەیە کە چەکەکان سنووردار دەکات، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە “هیچ سنووردارکردنێکی ڕاستەقینە بۆ چەککردن نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ڕووسیا پارچە پارچەکردنی زەویەکانی ئۆکراینایە و هەندێک وڵاتی ئەوروپی بە بێدەنگی پشتیوانیی ڕووسیا دەکەن.

هاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە “هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ئاسایشی هەموو وڵاتانی جیهان دەخاتە مەترسییەوە”، جەختی لەسەر بەردەوامی “پشتیوانیەکان بۆ ئۆکراینا لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ڕووسیا” کردەوە.

بومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند
پێشت بومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند
نرخی نەوت هاڕەی کرد
دواتر نرخی نەوت هاڕەی کرد
ەیوەندیدار