ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

رێژەی یاسایی بۆ دەستپێكردنی كۆبونەوەی پەرلەمان نییە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی گەورە و خۆیەكلاكردنەوەی كورد كۆتایی نەهاتووە.

دوێنێ یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد و دوای دەستنیشانكردنی شەش كەس بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، كۆبونەوەكە بۆ كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ دواخرا، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دیار نییە.

بەختیار شاوێس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی راگەیاند، دەبوو كاتژمێر 11 كۆبونەوە دەستی پێبكردایە، بەڵام تا ئێستا كۆبونەوەكە نادیارە و رێژەی یاسایی تەواو نەبووە.

وتیشی “دوێنێ فراكسیۆنی گەورە دەست نیشان كرا، ئەگەر ژمارەی كورسییەكان راست بێت دەبێت خۆیان ئەمڕۆ رێژەی یاسایی تەواو بكەن، بەڵام ئەو ژمارەی كورسییەكان و فراكسیۆنە گەورەكە راست نییە”.

سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی هەڵوێستی كورد بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن، شاوێس ئاشكرایكرد، گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامەو تا ئێستا رێكنەكەوتووین لەسەر هیچ پرسێك.

عێراق

ژمارەی ئەو وەزارەتانەی لە عیراق دەدرێن بە كورد ئاشكراكران

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كە كورد لە كابینەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی 4 وەزارەتی پێ‌ دەدرێت.

محەمەد فارس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، كورد لە حكومەتی داهاتووی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی 4 وەزارەت وەردەگرێت، كە دوو وەزارەتیان بۆ پارتی دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی زانیارییەكان 4 وەزارەتی حكومەتی داهاتوو بۆ كورد دەبێت، كە وەزارەتێكی سیادی و وەزارەتێكی خزمەتگوزاری بۆ پارتی دەبن، بەو پێیەی زۆرترین كورسیمان لە هەرێمی كوردستان بەدەست هێناوە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەوەی گرنگە بۆ پارتی بەرنامەی حكومەتە و تا چەند مافەكانی كورد دابین دەكات لەنێویشیاندا چارەسەركردنی كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان و پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی.

لە سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، بەرهەم ساڵح-ی وەك سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژاردن و لای خۆشیەوە سەرۆك كۆمار، عادل عەبدولمەهدی لە پێكهاتەی شیعەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ ڕاسپارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبادی: دەبێت وریابین و كەلێنەكان دابخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕایدەگەیەنێت، كاری هێزە ئەمنی و سەربازیەكان پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانە و دەشڵێت: “دەبێت وریابین و ڕێگە نەدەین تیرۆرستان لە كەلێنەكانەوە دزەبكەنەوە”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق سەردانی فرقەی تایبەتی هێزە هاوبەشەكان دەكات و لە كۆبوونەوەیەكدا ڕۆڵی ئەو هێزانە لە جەنگی دژی داعش و سەقامگیركردنی ئاسایش بەرز دەنرخێنێت و ڕایدەگەیەنێت، كە “ئێوە دژی داعش لە سەڵاحەدین و چاخی مەكحول و تكریت جەنگان و سەركەوتنتان بەدەستهێنا”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، عەبادی وتویەتی، “كاری هێزە ئەمنی و سەربازیەكان پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانە”.

ڕاشیگەیاندووە، قۆناغی داهاتوو زۆر گرنگە و چەندین ئاڵنگاری لەپێشە بەهۆی بوونی هەڕەشەی شانەكانی تیرۆر لەناو سوریا و وتوشیەتی، “ئێمە سەركەوتنمان بەدەستهێنا بەسەر تیرۆردا لە عیراق، بەڵام تا ئێستا لە سوریا ماوە و پێویستە لەناوببرێن”.

عەبادی ئاماژەی بەوەشكردووە، تیرۆر دەیەوێت لە هەر كەلێنێكەوە دزە بكات، بەڵام پێویستە ئێمە ڕێگە بەوەنەدەین و دەبێت ئاگادار و وریابین و ئامادەباشی وەربگرین لە هەر هەوڵێك تا پوچەڵی بكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داوا دەكرێت گۆرانییەكی قەیسەر بكرێت بە سرودی نیشتمانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەیەكە لە عیراق مشتومڕێكی فراوان لەبارەی گۆڕینی سرودی نیشتمانی ئێستاوە دروستبووە كە هۆنراوەی ئیبراهیم توقانی شاعیری فەلەستینییە.

بەپێی زۆرێك لە ماڵپەڕە عیراقییەكان، ئەنغام خوزاعی پەرلەمانتار داوای لە پەرلەمان كردووە، سرودەكە بگۆڕدرێت، چالاكوانانیش داوا دەكەن، گۆرانییەكی هونەرمەند كازم ساهر “سلام علیك” بكرێتە سرودی نیشتمانی كە هۆنراوەی ئەسعەد غرێری شاعیری عیراقییە و لەلایەن ساهرەوە ئاوازی بۆ دانراوە.

هەر لەو بارەیەوە لەژێر ناونیشانی (دەمانەوێت، سلام علیك، بكرێتە سرودی نیشتمانی)، هاشتاگ دەكرێت لەپێناو گۆڕینی سرودی نیشتمانی بە گۆرانییەكەی ساهر.

هەڵمەتی داواكارییەكە بۆ گۆڕینی سرودی نیشتمانی و دانانی گۆرانییەكەی ساهر، لەلایەن سینان عەزاوی دەرهێنەری عیراقییەوە سەركردایەتی دەكرێت كە پەیجەكەی خۆی كردۆتە مینبەرێك بۆ ئەو دەنگانەی داوای گۆڕینی سرودی نیشتمانی دەكەن.

بە وتەی عەزاوی”پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ هونەرمەند كازم ساهر و ئەسعەد غرێری شاعیر هەیە، و ساهریش لەئێستادا سەرقاڵی دابەشكردن و پەرەپێدانی سرودی (سلام علیك علی رافدیك عراق القیم)ە كە لەلایەن ژمارەیەك لە سرودبێژەكان و منداڵانی عیراقییە دەوترێت و وابڕیارە لەدوای ئەم مانگەوە تەواوبكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین