دادوەرە میهرەبانەکە، نهێنی دادپەروەری ئەوەیە، ئەوە بدەیت بە هەر کەسێک کە شایەنیەتی


لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی، فرانک کاپریۆ، سەرۆکی دادوەری دادگای پرۆڤیدێنس لە ویلایەتی ڕۆد ئایلەندی ئەمریکا، هەندێک لایەنی کەسایەتی خۆی ئاشکرا دەکات کە سەرنجی ملیۆنان کەسی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بەهۆی تێڕوانینی جیاوازی بۆ دادپەروەری و شێوازە تایبەتەکانی مامەڵەکردنی لە بڕیاردان لەسەر کەیسەکان.

 

دادوەر فرانک کاپریۆ دەڵێت ئەوەی وای لێدەکات ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەچاوی ڕێزەو لێی بڕوانن و خۆشیان بوێت “خێزانەکەyی و شێوازی پەروەردەکردن و دایک و باوک و کەسوکارەکەیەتی.

 

دادوەر فرانک کاپریۆ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: دایکم لە نۆ خوشک و باوکم لە دە برا، بەختم وابووە کە خزم و کەسوکارێکی زۆرم هەبێت.

 

دەشڵێت “من لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا سەیری دایک و باوکم کردووە، کە نموونەی بەزەیی و تێگەیشتنیان بۆ کەسانی دیکە هەبووە، ئەمە کە ئێستا هەم و جێی تێڕامانی باشێ خەڵکە بەڕاستی لە خێزان و کەسوکارەوە سەرچاوەی گرتووە”.

 

ئەو دەشڵێت؛ دادوەر زۆرن و هەریەکە کار و ئەرکەکانیان بە شێوەیەک جێگەی ستایشە، دۆسیەی جیاواز هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرامبەر، هەندێکیان بڕیار لەسەر تاوان و دۆسیەی تاوان و دۆسیەی تری قورس دەدەن و ئەم کەیسانە بەزۆری پەراوێزی زۆریان نییە بۆ کەمکردنەوەی سزاکان، بەڵام هیوادارم هەموو ئەوانەی لە دادگا وەستاون دەرفەتی ئەوەیان هەبێت کە بڕیارەکانیان بارودۆخی کەسی خۆیان لەبەرچاو گیرابێت.

 

هەندێک لەو کەسانەی لە دادگادا مامەڵەم لەگەڵدا دەکردن، دایک و باوک بوون، چوار پێنج منداڵیان هەبوو و سزایان لەسەر بوو کە توانای ئەوەیان نەبوو بەهای سزاکە بدەن، بۆیە بە سادەیی خۆمم دەخستە شوێنی ئەوان.

 

دادوەر فرانک کاپریۆ، دەشڵێت؛ ناکرێت داوا لە خەڵک بکرێت مەحاڵەکان ئەنجام بدەن، ئەگەر دایکێک کە چوار منداڵی هەبێت، بە ٥٠٠ دۆلار غەرامە بکەیتە ژوورەوە بەهۆی سەرپێچی هاتووچۆ، ڕەنگە زۆرێکیان لەکاتی چاودێریکردن یان هاتووچۆی  ئەندامانی خێزانەکەیاندابن، ئەوەی من لە ڕووی تیۆریەوە بڕیارە بیکەم، دەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی دایکەکەدا بگرم، ئۆتۆمبێلەکە ڕادەکێشرێت و دەخرێتە گەراجێک، لێرەدا پرسیار ئەوەیە: ئایا دادپەروەری بەدەست هات؟ پێناسەی ڕاستەقینەی دادپەروەری ئەوەیە کە ئەو شتە بدەیت بە هەر کەسێک کە شایەنیەتی.

 

بە وتەی دادوەر فرانک کاپریۆ، هەندێک کەس پێیان وایە، ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکان شایستەی ئەوەن سزا وەربگرن، بەڵام من پێموایە ئەو هەلومەرجەی کە پێیدا تێدەپەڕن، وا دەکات ئێمە بەو ئەنجامە بگەین کە دەرکردنی ئەو جۆرە حوکمە نە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگادایە و نە لە بەرژەوەندی ئەواندایە، بۆیە هەڵە نییە ئێمە بۆ ئەوەی پلەیەک لە تێگەیشتن و بەزەیی و خۆشەویستیمان هەبێت.

گۆڤارێکی جیهانی دەڵێت عێراق لە کاریگەرترین وڵاتانی جیهانە
پێشت گۆڤارێکی جیهانی دەڵێت عێراق لە کاریگەرترین وڵاتانی جیهانە
وەزارەتی بازرگانی عێراق: لە ناوخۆ ئارد بۆ ماڵان بەرهەمدەهێندرێت
دواتر وەزارەتی بازرگانی عێراق: لە ناوخۆ ئارد بۆ ماڵان بەرهەمدەهێندرێت
پەیوەندیدار