دوو تەرم گومانی بوونەوەری ئاسمانیان لێ دەکرێت



ماوەی دوو رۆژە پیشاندانی دوو تەرمی مۆمیاکراو کە گوماندەکرێت “بونەوەری ئاسمانی” بن، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی مەکسیک، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

کەناڵی CNN ی ئەمریکی رایگەیاند، ئەو دوو تەرمە مۆمیاکراوە لە شاری کۆسکۆی مەکسیک دۆزراونەتەوە و رۆژی سێشەممە لەنێو دوو سندوقدا، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی مەکسیک، بە فەرمی پیشانی سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە و ئەمریکییەکان دراون.

زانایەک بەناوی جەیمی ماوسان پشکنینی بۆ تەرمەکان کردووە و پێش ئاشکراکردنی ئەنجامەکان سوێندی یاسایی خواردووە و دەڵێت، کە لە پشکنینەکانیدا ئەوە دەرکەوتووە کە ئەو دوو بوونەوەرە مرۆڤ نین و بەشێک نین لە “پەرەسەندنی زمینی”.

ئەو زانایە سێ پشکنینی DNA بۆ ئەو بوونەوەرانە ئەنجامداوە و دەڵێت، نزیکەی ٪٣٠ پێکهاتەی ئەو تەرمانە نازانرێت چین.

جێگای سەرنجە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا نەخشەیەکی ئاشکرا کردبوو، کە ئەو ناوچانە پیشان دەدات کە زۆرترین ڕاپۆرتی لێ وەردەگرێت سەبارەت بە کەلوپەلی نەناسراو، یان ئەوەی بە “UFO” ناسراوە.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

 

شاندەکەی حکومەت لەگەڵ عەبادی و حەلبوسی کۆبوونەوە
پێشت شاندەکەی حکومەت لەگەڵ عەبادی و حەلبوسی کۆبوونەوە
سەرکۆماری عێراق: “پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم”
دواتر سەرکۆماری عێراق: “پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم”
ەیوەندیدار