زەوی وەک شوێنێکی ئارام و پارێزراو بۆ ژیان نەماوە


توێژینەوەیەکی نوێ ترسی خۆی لەو راستییە دەردەخات و ڕایدەگەیەنێت بەگوێرەی پێوەرەکانی سەلامەتی بۆ شوێنی ژیانی مرۆڤەکان کە لە نۆ بەش پێکهاتوون زەوی شەش دانەی لەدەست داوە و تەنها خاوەندارێتی سێ پێوەریان دەکات و لەو سێ پێوەرەش دوو دانەیان بە ئاڕاستەی هەڵە دەڕۆن.

بەشێک لە زانایانی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕبەندی ساینس ئەدڤانس ڕایانگەیاند، کەشوهەوای زەوی لە ئاو و هەوا و وشکانی بە ماددە کیمیاییەکان پیس بووە، دروستکراوەکانی دەستی مرۆڤ وەک ماددە پلاستیکییەکان و دەرهاویشتەی ماددە کیمیاوییەکان هۆکاری لەپێشینەی ئەو گرفتانەن و لەکۆنترۆڵی مرۆڤ دەرچوون.

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە، ڕێژەی ترشەکان لە دەریاکان و ڕەوشی کەشوهەوا و چینی ئۆزۆن هێشتا بەسەلامەت دادەنرێت، بەڵام پیسبوونی دەریاکان و هەوا بە ئاڕاستەیەکی هەڵەو مەترسیداردا دەڕوات.

یۆهان رۆکسترۆم بەڕێوەبەری پەیمانگای بۆتسدام بۆ توێژینەوە لەسەر کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لە ئەڵمانیا کە یەکێکە لە ئەندامانی توێژینەوە نوێیەکە دەڵێت، “ئێمە لە بارودۆخێکی خراپداین و ئەوەش دەریدەخات زەوی وەک شوێنێکی سەلامەت بۆ ژیانی مرۆڤەکان نەماوە و پێوەرەکان چارەنووسی هەسارەکەمان دیاری دەکەن کە بەشێوەیەکی ورد و دوای چەندین توێژینەوە دیاریکراون و لە نۆ پێوەر پێکدێن”.

ئەو زانایە دەشڵێت، ” لەئێستادا زەوی بۆ ژیانی مرۆڤەکان و درێژەدان بە ژیان سەلامەت نییە”.

بە ‌بڕی زیاتر له‌ ١٢٦ ملیۆن دینار تۆڕى کارەبا بۆ گەڕەکێک دەبرێت
پێشت بە ‌بڕی زیاتر له‌ ١٢٦ ملیۆن دینار تۆڕى کارەبا بۆ گەڕەکێک دەبرێت
تۆمەتبارێك لە سلێمانییەوە ڕادەستی دادگای بابل دەکرێت
دواتر تۆمەتبارێك لە سلێمانییەوە ڕادەستی دادگای بابل دەکرێت
پەیوەندیدار