بەڕێوەبەری پەروەردە دەربارەی سزادانی مامۆستایان پەیامێکی بڵاوکردەوە



ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن بە بایکۆت دەستیپێکرد، لە سلێمانی و هەڵەبجە مامۆستایانی بەشێکی پەروەردە و خوێندنگەکان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە .

مامۆستایان به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه‌كانیانه‌وه‌ بایكۆتى ناوه‌نده‌كانى خوێندنیان كرد، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانیش له‌باره‌ى سزادانى مامۆستایانه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌.

بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن ڕایگه‌یاند، “لێدانی زەنگی خوێندن، چارەسەری کێشەکانی ئێمەی مامۆستایان ناکات”.

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى سەبارەت بە بایکۆتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد: “هیچ بڕیارێک نییە مامۆستایان سزابدەین بەهۆی دەوام نەکردنیان، موچەی مامۆستایان ئەوە دیاریدەکات خوێندنگه‌كان دەکرێنەوە یاخود نا”.

لە کاتێکدا ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا، لە دهۆکیش دەرگای خوێندنگەکان بە ڕووی خوێندکاراندا کرانەوە، به‌ڵام له‌ سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى‌، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌ى گه‌رمیان ‌و ڕاپه‌ڕین ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خوێندنگه‌كان بایكۆتیان ڕاگه‌یاند.

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران
پێشت وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران
لەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەرامبەرە
دواتر لەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەرامبەرە
ەیوەندیدار