هێزەکانی عێراق لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک کشانەوە



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند دۆخی کەرکووک هەنگاوی بەرەو ئاساییبوونەوە ناوە و لە قۆناغی یەکەمدا، ‘توانیمان هەموو هەمەڕ و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لەنێو گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک بکشێنینەوە’ و ، هاتووچۆ لەو شارە ئاسایی بکەینەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “قۆناغی دووەم و سێیەم هەیە بۆ ناردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ٢ی ئەیلوول و دەستگیرکردن و سزادانی یاسایی ئەو کەسانەی تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردبوو، کە بە هۆیانەوە چوار هاوڵاتی کورد شەهید بوون و 16ـی دیکەش بریندار بوون.”

باسی لەوەشکرد، “لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ئەو ڕووداوە ئامادەدەکات و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکات، لەو ڕوانگەیەوە ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر.”

وتیشی، ئەو دوو هێزە ئەمنییەیان دەستنیشانکردووە کە تەقەیان کردووە و، “دەستیان لە شەهیدکردنی ئەو چوار گەنجە کوردە هەبووە کە لە خۆپێشاندانی ٢ی ئەیلوولدا شەهید بوون و هەموو بەڵگەیەکیان بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق داوە.”

تەقەکردن لە هاونیشتمانییانی خۆپێشاندەری شاری کەرکووک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و شەهیدکردنی چوار کەسیان لەکاتێکدابوو هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە بەرامبەر داخستنی ڕێگەی نێوان کەرکووک – هەولێر کە لەلایەن عەرەبەکانی شارەکەوە لە ٢٧ی ئابەوە تاوەکو ڕۆژی ٢ی ئەیلوول، هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو و ڕێگرییان لێ نەکردن.

فوئاد حسێن: دەچمە تاران و پابەندیشین بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکە لەگەڵ ئێران
پێشت فوئاد حسێن: دەچمە تاران و پابەندیشین بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکە لەگەڵ ئێران
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار