دەیان دۆنم دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییانی پێنجوێن سووتا



کەوتنەوەی ئاگرێك کە هۆکارەکەی نەزانراوە، دەیان دۆنمی لە سنووری قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی سووتاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنوری گوندی قزەڵجەی سەر بە قەزای پێنجوێن ئاگرێك کەوتەوە کە بووە هۆی سووتانی زیاتر لە 70 دۆنم دارستان و پووش و پاوان و دەیان ڕەزوباخی هاووڵاتیان.

ڕوونیشیکردەوە کە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی پێنجوێن و ڕێکخراوی ملەکەوە و هاووڵاتیانی گوندەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

پۆلسی دارستان ڕاشیگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە نادیارە.

عێراق وەڵامی پێشبینییەکانی زانا هۆڵەندییەکەی دایەوە
پێشت عێراق وەڵامی پێشبینییەکانی زانا هۆڵەندییەکەی دایەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە
دواتر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە
ەیوەندیدار