هه‌ولێر و ناشفێڵ بۆ ده‌سته‌خوشکن ‌و ده‌سته‌برا نین؟


پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، پاش رێکكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و ناشفێڵ، پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌کرێ، بۆ ده‌سته‌خوشکه ‌و ده‌سته‌برا نییه‌؟

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا ده‌ڵێت: “ئه‌و ناونیشانه‌ ناونیشانێکی جیهانیه‌ و ئێمه‌ دامان نه‌ناوه‌ و بنەماى دەستەخوشکبوونى شارەکان لە دواى دووەمین جەنگی جیهانییەوە لە نێوان وڵاتاندا پەرەیسەند”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “هه‌ولێر وه‌ک یه‌که‌مین شار له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ک ده‌یه‌مین شاریش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان ئه‌و رێکكه‌وتنه‌ی کردووه‌”.

دەشڵێت:”بەدەستەخوشکبوونی شارەکان، دەستەواژەیەکە بۆ رێککەوتنی یاسایی و کارگێڕیی نێوان دوو شارى دوو وڵات، کە پێکچوونی کۆمەڵایەتی و کولتوورییان هەیە و خواستیان هەیە پێکەوە هاوکارى و هەماهەنگیی لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا بکەن”.

رۆژى 9ـى ئەیلوولی 2023، هەردوو شارى هەولێرى پایتەختی هەرێمی کوردستان و ناشڤیلی پایته‌ختی ویلایەتی تێنیسی ئەمەریکا، رێککەوتننامەى دەستەخوشکبوونی خۆیان راگەیاند و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شارى ناشڤیل واژۆ کرا.

راشیگەیاندووە، بەو رێککەوتننامەیە، هەردوو کارگێڕیی شارەکە، لەڕووی پارادیپلۆماسییەوە (پەیوەندیی ئەکتەرە نادەوڵەتەکان)، دەستکراوە دەبن پەیوەندی و هەماهەنگیی جۆربەجۆریان هەبێت و لە بوارەکانی زانیاری، هونەر، کولتوور، پەروەردە، یاسا، چاودێریی تەندروستی، کارگێڕی و خوێندنی باڵا و تەکنەلۆژیا، وەرزش، بازرگانی و حوکمڕانیی خۆجێیی شارەکان، هاوکارى و کاری پێکەوەییان هەبێت.

“بنەماى دەستەخوشکبوونى شارەکان لە دواى دووەمین جەنگی جیهانییەوە لە نێوان وڵاتاندا پەرەیسەند، جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان وڵاتان، دەرفەتێکی ئاسانکارە تا شارە گەورەکان پێکەوە لە هاوکاریی ڕاستەوخۆدا بن و لە هاوکارى و هەماهەنگیی بوارە جیاجیاکاندا دەستکراوە بن” ئومێد خۆشناو وادەڵێت.

ناشڤیل پایتەختی ویلایەتی تێنیسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و بە پێی ئامارى ساڵی 2020 ژمارەى دانیشتووانی 689 هەزار و 447 کەسن، شارێکی فرۆجۆرە و هاووڵاتییانی پەناهەندەى کوردی زۆر تێدا نیشتەجێیە. شارەکە لەڕووی ئابووری و گەشتیاری و تەندروستییەوە پێشکەوتووە و وا چاوەڕی دەکرێ لەگەڵ شارى هەولێردا سوودی هەمەجۆر بە یەکتر بگەیەنن.

مەسرور بارزانی: گەلی كوردستان ڕێی سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن
پێشت مەسرور بارزانی: گەلی كوردستان ڕێی سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن
ئەو تۆمەتبارەی خانووی هاووڵاتییەكی سووتاندبوو دەستگیركرا
دواتر ئەو تۆمەتبارەی خانووی هاووڵاتییەكی سووتاندبوو دەستگیركرا
پەیوەندیدار