عێراق مەرجی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دانا



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەڕووداوی وت”عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەومەرجەی ڕاستوخۆ خۆی دابەشی بکات”.

لەمیانی گفتوگۆیەکی میدیایی ڕووداو، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کێشە و ئاستەنگەکانی پشکی هەرێمی خستەڕوو وتی، حکومەتی هەرێم زیاتر لە بەشی خۆی پارەی بۆ هاتووە لەمانگەکانی پێشوودا کە بڕەکەی نزیکەی 8 ترلیۆن دینار بووە و ئەو خەرجییانەی کەهەیەتی زۆر لەقەبارەی داهاتەکەی گەورەترە،

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند، بەغدا ئامادەیە مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بدات، هەرکاتێک حکومەتی هەرێم ڕازیبوو مووچەکانیان بچێتە سەر حکومەتی ناوەند.

لەبەشێکی تری گفتوگۆکەدا ئاماژەی بەوەکرد،بڕیار درا حکومەتی عێراق 500 ملیار دینار خەرج بکات بۆ هەرێم وەک قەرز، تائەوکاتەی سەرجەم داتاکان و خەرجی و داهاتەکان یەکلایی بکرێتەوە.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، کێشەکانی هەرێم و بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو، هەروەها بڕیاردرا هەردوو وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن.

“لایەنی كەمتەرخەم لە ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق دیاری دەكرێت”
پێشت “لایەنی كەمتەرخەم لە ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق دیاری دەكرێت”
وەزیری دارایی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشكراكرد
دواتر وەزیری دارایی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشكراكرد
ەیوەندیدار