وەزیری تەندروستی: ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە



وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، 117 حاڵەتی تووشبوونی کۆلێرا پشتڕاستکراوە هەیە، بەڵام تووشبووەکان لەو ژمارەیە زیاترن کە تۆمارکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا 117 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی کۆلێرا تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەی تووشبووان زیاترە لەوەی تۆمارکراوە.

وەزیری تەندروستی هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرای بۆ پیسیی سەرچاوەی ئاو گەڕاندەوە و ڕایگەیاند، 20٪ی دانیشتووانی سلێمانی سەرچاوەی ئاوی فەرمییان نییە.

ڕاشیگەیاند، ئاودانی سەوزە بە ئاوی پیس هۆکارێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرایە.

سامان بەرزنجی داوای لە هاووڵاتییان کرد لە کاتی تووشبوون بە سکچووندا سەردانی نەخۆشخانە بکەن و وتیشی: خۆپارێزی و چارەسەری کۆلێرا ئاسانن، بەڵام نابێت هاووڵاتییان لە کاتی تووشبوون بە سکچووندا فەرامۆشی بکەن.

جەختیشیکردەوە لەوەی هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆلێرا تۆمار نەکراوە.

ڕوسیا ناتوانێت ڕێگری بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ بکات
پێشت ڕوسیا ناتوانێت ڕێگری بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ بکات
کارمەندانی فەرمانگەیەکی سلێمانی هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوام دەکەن
دواتر کارمەندانی فەرمانگەیەکی سلێمانی هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوام دەکەن
ەیوەندیدار