‎دۆسییەکانی تاپۆی چەمچەماڵ بە دۆڵابەکەوە بران


وەزارەتی دادی ڕایگەیاند هێزێکی ٥٠ کەسی هەڵیانکوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی چەمچەماڵ، ٤٠٠ دۆسیەی ناوچەی قادرکەرم و دیسکی کامێراکانی چاودێریان بردووە.

وەزارەتی داد بڵاویکردەوە، کاتژمێر یەک و نیوی ڕۆژی سێشەممە ٦ی کانوونی یەکەم هێزێک کە نزیکی ٥٠ کەس بوون هەڵیانکوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەری چەمچەماڵ، سەرجەم دۆسیەکانی ناوچەی قادر کەرەمیان بردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوە ژمارەی دۆسیەکانی ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ دۆسیە بوون، ئەو هێزە هیچ نوسراوێکی فەرمیان پێنەبووە، قفڵی ژووری دۆسییەکانیان شکاندووە و دۆسیەکانیان بە دۆلابەکەوە بردووە، دواتریش دیسکی کامێراکانی چاودێری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بردووە.

وەزارەتی داد داوا لە دەزگا ئەمنی و ئاسایشەکانی ناوچەکە دەکات، بکەرانی ئەم کردەوەیە دەستگیربکەن و دۆسییەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بگەڕێننەوە.

 

 

 

 

 

لە ئێران یەكەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا
پێشت لە ئێران یەكەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا
مەسرور بارزانی بەردی بناغەی زانكۆیەكی بەریتانی لە هەولێر دانا
دواتر مەسرور بارزانی بەردی بناغەی زانكۆیەكی بەریتانی لە هەولێر دانا
پەیوەندیدار