پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەرکوکییە سەربەرزەکان ئێوە شایەنی رێزی بێسنوور و خزمەتکردنێکی بەرچاون نەک بەکارهێنانتان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و بکرێنە قوربانیی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە تایبەتەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، رووداو و پێشهاتە نەخوازراوەکانی کەرکوک و شەهیدبوونی گەنجێكی کورد و برینداربوونی چەندانی تریش، مایەی نیگەرانیی قووڵمانە.

‏‎دەشڵێت:”وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک، دەشبێت بەزووترین کات تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی رۆڵەکانمان دەستگیربکرێن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.=

‏‎سەرۆکی یەکێتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:”کەرکوکییە سەربەرزەکان ئێوە شایەنی رێزی بێسنوور و خزمەتکردنێکی بەرچاون نەک بەکارهێنانتان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و بکرێنە قوربانیی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە تایبەتەکان. ئێمە جگەلەوەی بەتوندی دژی ئەم سیاسەتە چەوت و ناڕەوایە دەوەستینەوە، بەهیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین خوێنی گەنجەکانمان بڕژێت و لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووس و ژیانیانەوە بکرێت”.

‏‎سەرۆکی یەکیتی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دەڵێت:” داواکارم هەموو لایەنەپەیوەندیدارەکان بەتایبەت ‌حکومەتی عیراق بەزووترین کات رێگری لە رژانی خوێنی زیاتر بکات و کۆتایی بەم دۆخە بهێنێت. هەروەها هۆشداری دەدەین لەزووترین کاتدا دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە، بەردەوامبوونی دۆخەکە بەمشێوەیە قابیلی قبووڵ نییە. بۆیە داواکارین هەمووان بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و رێگری لە دروستبوونی فیتنە و دووبەرەکی بکەن. دەبێت هەمووان هاوکار و هەماهەنگبن بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە و پارێزگاری لە ئاشتی و برایەتیی نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بکرێت”.

لاهور شێخ جەنگی بۆ کەرکوکییەکان: بەتەنیان جێتان ناهێڵین
پێشت لاهور شێخ جەنگی بۆ کەرکوکییەکان: بەتەنیان جێتان ناهێڵین
نێچیرڤان بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: بێ جياوازى پارێزگارى له‌ ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووک بكه‌ن
دواتر نێچیرڤان بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: بێ جياوازى پارێزگارى له‌ ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووک بكه‌ن
ەیوەندیدار