بەشێوەیەکی جیاوز سنوور بۆ خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا



شارۆچیەکەی بچووک لە بەشی خۆرئاوای فەڕەنسا بەشێوەیەکی سەیر هەوڵی سنووردارکردن و کەمکردنەوەی خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدات کە پێیدا تێدەپەڕن ئەوەش لەڕێگەی کێشانی چەندین هێڵ کە بەناویەکدا چوون بەشیوەیەک هێڵەکان بەجۆرێک کێشراون شەقامەکە لەچاوی شۆفێرەکاندا بەشێوەی بەرز و نزم و چاڵ دەبینرێت و ئەوەش وادەکات خێراییان کەم بکەنەوە.

شارۆچکەی بونیە ژمارەی دانیشتوانەکەی تەنها نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کەس دەبێت، بەڵام بەهەۆی هەڵکەوتە و شوێنی شارەکەوە کە دوو ڕێڕەوی نێودەوڵەتی پێدا تێپەڕ دەبێت هاتووچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا ڕۆژانە بەشێوەیەکی چڕە.

بەگشتی ڕۆژانە نزیکەی دوو هەزار و ٣٠٠ ئۆتۆمبێل کە بەخێرایی زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕۆن بەشارەکەدا تێدەپەڕن لەکاتێکدا ئەپەڕی خێرایی ڕێگەپێدراو لە لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە دانراوە تەنها ٣٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی خێرایی شۆفێران بەرپرسانی شارۆچکەکە بڕیاریاندا شەقامەکانی شارەکە بەشێوەیەک لە هێڵی درێژی پێکداچوو بەشێوەیەکی ئەندازەیی بنەخشێنن کە وانیشانی دەدات شەقامەکە بەرز و نزمە و بەخێرایی بەر ناتوانرێت پێیدا تێپەربیت

٩ کەس لە شەڕی قەرەجەکان برینداربوون
پێشت ٩ کەس لە شەڕی قەرەجەکان برینداربوون
دانیمارک سزای ئەو کەسانە دەدات کە قورئان دەسوتێنن
دواتر دانیمارک سزای ئەو کەسانە دەدات کە قورئان دەسوتێنن
ەیوەندیدار