بەغدا هۆکاری نەناردنی مووچەی ئاشکراکرد


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواخستنی ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشكرادەكات و دەڵێت،”هۆكارەكەی پەیوەندی بە بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و هەر كاتێك شاندی هەرێم بچێتە بەغدا، حكومەتی عێراق مەرجێكی نوێ بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دادەنێت”.

سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، ئەگەر حكومەتی عێراق بەم شێوازەی ئێستا مووچە و پشكی هەرێم دوابخات ئەوا وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین و پێویستە ڕوونكردنەوەی پێویست بدات و هۆكاری دواخستنی ناردنی مووچە و پشكی هەرێم ڕوونبكاتەوە.

ئە ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە گرفتەكانی دواخستنی ناردنی پشكی هەرێم بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمە كە دەبێتە بەشێك لە داهاتی عێراق و چەند جارێك شاندی هەردوولا بۆ ئەو مەبەستە سەردان و دیداریان ئەنجامداوە لەهەمانكاتدا دەبێت بابەتی پاكتاوە داراییەكانی هەرێم و بەغدا یەكلابكرێنەوە و ناكرێت بابەتی مووچەی فەرمانبەران بە سیاسی بكرێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، تا ئەو كاتەی حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی خۆی بەتەواوی دابەشنەكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت، جگەلەوەش دەبوایە لەم چەند ڕۆژەدا پشكی هەرێمی كوردستان ڕەوانەبكرایە.

ئەوەلەکاتێکدایە، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، “تەنها یەك خاڵ كە ڕێگری دەكات لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بابەتی داهاتە نا نەوتییەكانە”.

دابەشکردنی یەکەکانی کەمدەرامەتان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت
پێشت دابەشکردنی یەکەکانی کەمدەرامەتان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت
کڵۆپ مانەوەی محەمەد سەڵاحی لە لیڤەرپوڵ ڕاگەیاند
دواتر کڵۆپ مانەوەی محەمەد سەڵاحی لە لیڤەرپوڵ ڕاگەیاند
پەیوەندیدار