ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و عێراق ئاشکرا بوو



وەزیرانی دەرەوەی عێراق تورکیا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باسیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کردووە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە و هیوادارین بگەینە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە.”

وتیشی: لەکۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی دەروازە سنوورییەکان، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بەشە ئاوی عێراق لە رووباری دیجلە و فورات و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

وتیشی:” پەیوەندیییەکانمان لەگەڵ وڵاتی تورکیا گەشەی کردووە و هەردوو وڵات رووبەڕووی گۆڕانکاریی کەشوهەوا دەبنەوە بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا، هەڕەشە لە کشتوکاڵ و دانیشتووانی عێراق دەکات، بۆیە لەو رووەوە پێویستیان بە هاوئاهەنگیی تورکیایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە.

هەروەها هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاند:”لە عێراق دۆست و هاوڕێی زۆر باشمان هەن و چاوەڕوانین کە وڵاتی دۆست و برامان عێراق، پەکەکە وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت”.

یەکەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکرێتەوە
پێشت یەکەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکرێتەوە
وەزیرێكی پارتی لە بەغدا دەبرێتە بەردەم پەرلەمان
دواتر وەزیرێكی پارتی لە بەغدا دەبرێتە بەردەم پەرلەمان
ەیوەندیدار