لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٣١ کەس بوونە قوربانیی



پاسێك کە لە سێواسی باکووری کوردستانەوە بەرەو ئیستانبوڵ دەچوو وەرگەڕا و بە هۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیای تورکیا بلاویکردەوە، ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای سۆرگون سەر بە پارێزگای یۆزگات ڕوویدا و، پاسێک کە لە سێواسی باکووری کوردستانەوە دەچوو بۆ ئیستانبوڵ، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە چووە ڕێڕەوی بەرامبەر و وەرگەڕا.
١١ کەس لە سەرنشینانی پاسەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا، کەسێکی دیکەس کە بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان گیانی لەدەستدا.
بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزای سۆرگون و پارێزگای یۆزگات و، باس لەوە دەکرێت کە برینی یەکێکیان سەختە.
عەلی ئۆزکان، پارێزگاری یۆزگات ڕایگەیاند: “بەداخەوە ڕووبەڕووی ڕووداوێکی نەخوازراو و دڵتەزێن بووینەتەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پاسەکە کە سەربە کۆمپانیایەکی تایبەتەوە لە سێواسەوە بەرەو ئیستانبوڵ چووە، چووەتە ڕێڕەوی بەرامبەر و وەرگەڕاوە. بەداخەوە ژمارەیەک گیانلەدەستدان و بریندارمان هەیە”.

وتیشی: “پاسەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەربەستی ناوەڕاستی شەقامەکەی تێپەڕاندووە و چووەتە ڕێڕەوی بەرامبەر و لەوێشەوە کەوتووەتە چاڵێکەوە کە نزیکەی ٣٠ مەتر قووڵە، هۆکاری سەرەکیی ناهۆشیارییە و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە”.

شایەتیدان لە دادگا دەکرێت بە ئۆنڵاین
پێشت شایەتیدان لە دادگا دەکرێت بە ئۆنڵاین
کڕینی بلیتی فڕۆکە دەبێتە ئەلیکترۆنی
دواتر کڕینی بلیتی فڕۆکە دەبێتە ئەلیکترۆنی
ەیوەندیدار