زیاتر لە ملیۆنێک منداڵی عێراقی لە مافەکانیان بێبەشن


وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە عێراقدا هەندێک لە منداڵان  بەدەست جیاکاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن لە لایەنی پەروەردەیی و کات بەسەربردن،  بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان، دەشڵێت، ڕێژەی منداڵانی ئیشکەر لە عێراقدا دەگاتە ٧٪ کە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار منداڵ لە مافەکانیان بێبەشکراون.

عەبدولزەهرە ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندوە، منداڵانی عێراق وەک باقی هاوتەمەنەکانیان لە وڵاتانی جیهان، پێویستە منداڵیی خۆیان بژین و چێژ لە کەشوهەوای یاریکردن و پەروەردە وەربگرن لەبری ئەوەی لە بازاڕدا کاربکەن بەتایبەتی لە توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگادا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرچەندە ڕێژەی ئەو منداڵانەی کار دەکەن لە عێراقدا دەگاتە ٧٪ بەڵام ئەو ئامارە بەکەم دادەنرێت، ئەوەش بەو مانایەیە کە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار منداڵ لە مافەکانیان بێبەشکراون.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، منداڵان  بەدەست جیاکاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن لە لایەنی پەروەردەیی و کات بەسەربردن،  بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان و پاراستنیان لە ئەسۆی دەوڵەت و کۆمەڵگایە.

ئەوەشی خستەڕو، پێویستە منداڵان چێژ لە منداڵییان وەربگرن و مافەکانیان بپارێزرێن، نەک تەنها لە بواری پەروەردە و تەندروستیدا، بەڵکو لە پاراستنیان لەو توندوتیژیانەی ڕوبەڕویان دەبێتەوە، جا چ لەلایەن خێزانەکەیەوە بێت، یان لە دامەزراوەی پەروەردەیی یان کۆمەڵگا.

سبەینێ‌ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانە
پێشت سبەینێ‌ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانە
حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ 80% سەرپێچییەکانی کەمکردووەتەوە
دواتر حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ 80% سەرپێچییەکانی کەمکردووەتەوە
پەیوەندیدار