سلێمانی؛ تەرمی ژنێك لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە



تەرمی ژنێكی عەرەب لە ماڵێكی سلێمانی بە خنکاوی دۆزرایەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی سلێمانی لە بوونی تەرمی ژنێك لە ماڵێکی گەڕەکی سەرچنار ئاگادارکرایەوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژنەکە عەرەبە و لە کافتریایەکی گەڕەکی سەرچنار کاریکردووە و گومان دەکرێت لە ماڵەکەیدا خنکێندرابێت.

چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی توێکاری پزیشکی، پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێک لەسەر ڕووداوەکە بڵاوبکاتەوە.

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
پێشت کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
بەرهەمهێنانی نەوت پاش چوار مانگ لە وەستانی دەستیپێکردەوە
دواتر بەرهەمهێنانی نەوت پاش چوار مانگ لە وەستانی دەستیپێکردەوە
ەیوەندیدار