كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە و باران دەبارێت



 

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕەشەبا کۆتایی دێت و بای شەماڵ چالاک دەبێتەوە و لەهەندێ ناوچەش ئەگەری بڕێک باران و ڕشێنە باران هەیە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین سبەی چوار شەممەش ڕەشەبا بەردەوام بێت بەخێرایی کەمتر و لەکاتەکانی دوانیوەڕۆو بەولاوە کۆتایی دێت.

وتیشی، “لەکۆتایی هەفتە بۆ ڕۆژانی دواتر بای شەماڵ، کەبریتیە لەبای باکور و باکوری خۆرئاوا چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچەکان بەخێرایی 15 تا 25 کم لە كاتژمێرێكدا ناو بەناو بۆ ڕۆژانی دواتریش بە تایبەت لەکاتەکانی دوانیوەڕۆوە”.

ڕوونیشی كردەوە، بای شەماڵ هاوکارە لەبەرزنەبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و ڕەخساندنی کەشێکی نیمچە فێنک بۆ فێنک لەهەندێ کاتە جیاوازەکانی ڕۆژدا بەپێی ناوچەكان و هەروەها ڕەخساندنی کەشی فێنک لەکاتەکانی شەودا بەگشتی.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما وتی، “جارێ زیاتر جێگیر دەبن مەگەر لەهەندێ ناوچەی جیا جیا بە 1 پلە دابەزێت تاچەند ڕۆژێک ئەم دۆخەی ئێستا وادەبێت و ئەگەر هەیە قۆناغی تری دابەزین لەم مانگەدا هەبێ و ئیشەڵا قۆناغ بە قۆناغ گەرمای ئەمساڵ دەکشێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمەودای 17 بۆ 20 ی مانگ بەهۆی هاتنی پەڵە هەور و هەور پێشبینی بڕێک باران و ڕشێنە باران دەکەین بەشێوەی عەشوایی بۆ ناوچەی جیا جیای دیاری نەکراو، حاڵەتەکە گشتگر نیە و هەموو شوێن و ناوچەیەک ناگرێتەوە.

 

سایلۆی هەولێر چەکی گەنمی 2023 ی جوتیاران دەدات
پێشت سایلۆی هەولێر چەکی گەنمی 2023 ی جوتیاران دەدات
پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار