دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تیرۆرستی راگەیاند


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ( سێ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگاکە بڵاویکردووەتەوە کە هێزەکانیان لەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بونی ٣ داواکراو بە ماددەی (٤)ی تیرۆر، بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان لە (دوو) ئۆپراسیۆنی جیادا تیرۆریستان دەستگیربکەن.

٠ئۆپراسیۆنی یەکەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، هەردوو تیرۆریستی داواکراو ( م، ع، ع ) ، ( م، ج، م ) دەستگیرکرد.

٠ئۆپراسیۆنی دووەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٣ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستی داواکراو ( س، ح، ع ) دەستگیرکرد، تیرۆریست لە ڕیزەکانی داعشدا کاری بردن و گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردانی ئێزیدی بووە لە ناوچەی شەنگال.

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ روونکردنەوە دەدرێت
پێشت لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ روونکردنەوە دەدرێت
حاکم قادر: خۆمان برینمان کەم نییە تا بەهەڵدانەوەی پەڕە کۆنەکان برینی نوێ دروست بکەین
دواتر حاکم قادر: خۆمان برینمان کەم نییە تا بەهەڵدانەوەی پەڕە کۆنەکان برینی نوێ دروست بکەین
پەیوەندیدار