چین مانگێکی دەستکرد بۆ پێشگرتن لە کارەساتی سروشتی بەکاردەهێنێت


ئەمڕۆ، کارگێڕی نیشتمانی بۆشایی ئاسمانی چین-CNSA ڕایگەیاند، چین مانگی دەستکردی چاودێریکردنی “L-SAR4 01″ی لەڕێگای مووشەکی هەڵدانی “Long Marc-3B” ڕەوانەی ئاسمان کرد، بۆئەوەی ببێتە یەکەم مانگی دەستکردی جیهان بۆ دروستکردنی وێنەی دوو یان سێ ڕەهەندی.

ڕۆژی شەممە، لە کاتژمێر ٢٠:٢٦ بەکاتی مۆسکۆ، لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی شیچانگ لە پارێزگای سیچوان لە باشووری ڕۆژئاوای چین ئەنجامدرا، پاش ماوەیەک لە هەڵدانی مانگە دەستکردەکە بە سەرکەوتوویی هاتە ناو خولگەی دیاریکراوەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کارگێڕی حکومەتی ڕایگەیاندووە، “ئەمە یەکەم مانگی دەستکردی SAR ی خولگەی بەرزە لە جیهاندا کە بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە “.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو مانگە دەستکردە دەبێتە هۆی باشترکردنی سیستەمی چاودێریکردنی بۆشایی ئاسمانی وڵات بۆ کارەساتە سروشتییەکان، بەمەش توانای پێشگرتن لە کارەساتە سروشتییەکان و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی دەبێت”.

60 دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی سوێند دەخۆن
پێشت 60 دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی سوێند دەخۆن
حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ هاتنی نیو ملیۆن زیارەتکاری شیعەی ئێران دەکات
دواتر حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ هاتنی نیو ملیۆن زیارەتکاری شیعەی ئێران دەکات
پەیوەندیدار