ئاگرە بەهێزەکەی ویلایەتی ھاوای لە ئەمریکا قوربانی زیاتری لێ کەوتەوە


ئەو ئاگرەی چەند ڕۆژێکە ویلایەتی هاوای لە ئەمریکا تاوداوە، تائێستا بەردەوامی هەیە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە ٥٣ کەس و بایدنیش ویلایەتەکە بەناوچەی کارەساتبار راگەیاند.

لێپرسراوانی حکومەتی خۆجێیی ویلایەتی ھاوای لە ئەمریکا رایانگەیاندووە، بەھۆی تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکەی دارستانەکانی دوورگەی ماوی کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، ١٧ کەسی تر گیانیانلەدەستداوە، بەوەش تائێستا ٥٣ کەس بەھۆی ئەو ئاگرەوە گیانیانلەدەستداوە، هاوکات ھێزەکانی ویلایەتەکەش لەھەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەگە و رزگارکردنی دانیشتووانی دوورگەی ماوی کە زۆرینەیان گەشتیارن.

میدیاکانی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوورگەی ماوی لە ویلایەتی ھاوای بە ناوچەی کارەساتباری گەورە راگەیاندووە، و داوای فریاگوزاری بەپەلەی لەسەرجەم ویلایەتەکانی تر کردووە بۆ هاوای، و تیمەکانی چەند ویلایەتێکی نزیک لە هاوای بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی هاوای، گەشتونەتە ناوچەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

گەرماکەی ئەمساڵ ، بێ وێنە بووە
پێشت گەرماکەی ئەمساڵ ، بێ وێنە بووە
23 سەربازی سوریا بەدەستی داعش کوژران
دواتر 23 سەربازی سوریا بەدەستی داعش کوژران
پەیوەندیدار