ڕێگا بە فراوانبوونی ٢٨ گوندی سلێمانی دەدرێت



دوێنێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەسەر چەند تەوەرێک ئەنجامدا، یەکێک لە تەوەرەکان بریتی بوو لە یەکلایکردنەوەی سنووری فراوانکراوی ٢٨ گوندی ناو ماستەرپلانی شارەوانی سلێمانی.

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، گوندەکانی سنووری شارەوانی سلێمانی هەندێکیان ساڵی ٢٠٠٥، هەندێکیان ساڵی ٢٠٠٦ و هەندێکیشیان ساڵی ٢٠١٢ فراوانکرابوون، چونکە پاڵپشت بە ماددەی ٦ بڕگەی ١٣ لە یاسای پارێزگاکان ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٠٩ بڕیاردان لە گۆڕانکاریی کارگێڕی لە سنووری گوندەکاندا لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگادایە.

 

لە بەشێکی بڵاوکراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو، فراوانکردنی ماستەرپلانی شارەوانی سلێمانی پێش بەرکاربوونی یاسای بە خاوەنکردنی حەرەمی گوندەکان ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢ ئامادەکرابوون، لە ئەنجامدا ئەنجومەنی پارێزگا گشت سنوورە فراوانکراوەکانی پەسەندکرد، بەمەش هەموو ئەو فراوانکردنانە بوونە حەرەمی گوند و لە نەخشەی کادسترۆدا وەک حەرەمی گوند دەچەسپێندرێن و چیدی بە زیادەڕەوی هەژمارناکرێن.

 

ئەو گوندانە چیتر بە یاسای بەخاوەنکردنی خانووە زیادەڕەوەکان ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو تاپۆناکرێن، بەڵکو بە یاسای بە خاوەنکردنی حەرەمی گوندەکان ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢ تاپۆدەکرێن کە ئەمەیان زیاتر لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیانە.

 

ناوی ئەو گوندانەی کە بڕیارەکە دەیگرێتەوە

گوندی قڕگە

گوندی قرەطوغان

گوندی کەڵەکن

گوندی کانی گۆمە

گوندی عەواڵ

گوندی کۆستەی چەم

گوندی خەلیفاوا

گوندی ئاوبارە

گوندی خێوەتە

گوندی ئاشەسپی

گوندی مەلا داود

گوندی کانی بەردینە

گوندی بابان

گوندی کەنەسوورە

گوندی قولەرەیسی سەروو

گوندی هوانە

گوندی شێخ وەیساوا

گوندی ئاڵیاوای خواروو

گوندی بەردەکەڕ

گوندی فەرەج ئاوا

گوندی ژاڵەی خواروو

گوندی ژاڵەی سەروو

گوندی ژاڵەی جەزا جاف

گوندی رازیانەی کۆن

گوندی رازیانەی نوێ

گوندی رازیانەی کانی شینکە

گوندی داربەڕووڵە

گوندی سەماوات

 

 

ئەمریکا لەبارەی مانەوەی لە عێراق بڕیاریدا
پێشت ئەمریکا لەبارەی مانەوەی لە عێراق بڕیاریدا
ئەسەد: تیرۆر دروستکراوی تورکیایە
دواتر ئەسەد: تیرۆر دروستکراوی تورکیایە
ەیوەندیدار