نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٨٧ دۆلار


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٧ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٤ سەنت بەرز بووەتەوە.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوەتەوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە حکومەتی سعودیە کە یەکێکە لە وڵاتە گەورە هەناردەکارەکانى نەوت لە جیهان ڕایگەیاند، تا مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

لە رۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ رێکخراوی ئۆپێک پڵەس، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت رێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە هۆشداری دەدات
پێشت نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە هۆشداری دەدات
ئەمڕۆ زۆرترین وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ زۆرترین وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن
پەیوەندیدار