ئەمساڵ ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال



بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا چوار ھەزار ئاوارەی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال.

پیردیان جەعفەر، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ٨٠٠ خێزانی ئاوارەی ئێزدی کە لە چوار ھەزار کەس پێکدێن، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری.

پێشتریش “ئیڤان فایەق” وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو ١٠٠ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی پارێزگای دھۆکەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە شنگال.

بە وتەی “ئیڤان فایەق”، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتی عێراقدایە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییھێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان.

بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ٦٦٤ ھەزار ئاوارە لە ھەرێمی کوردستان دەژین، ٤٩٠ ھەزاریان لە دەرەوەی کەمپەکان و زیاتر لە ١٧٤ ھەزاریان لە ٢٥ کەمپدا نیشتەجێ کراون.

سندوقی هاوکاری بۆ کەمئەندامان پێکدەهێندرێت
پێشت سندوقی هاوکاری بۆ کەمئەندامان پێکدەهێندرێت
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە بەڵگەی ئەتککردنی منداڵەوە دەستگیرکرا
دواتر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە بەڵگەی ئەتککردنی منداڵەوە دەستگیرکرا
ەیوەندیدار