شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و بارانیش دەبارێت


شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە سبەینێدا و دەشڵێت:” لە هەندێک ناوچە بارانێکی کەم و هەورەبروسکە دەبێت”.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، سبەی چوارشەمە ٩-٨-٢٠٢٣ لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرما پلەکانی گەرما لە زۆرێکی ناوچەکاندا بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ پلە بەرزتردەبێتەوە و لەئەنجامی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ گەرمی ھەستپێکراو زیاتر ئەبێت.

دەشڵێت:” لە ئەنجامی ھەوای سارد لە بەرزاییەکانی سەرەوەدا گونجاوی دۆخەکە بۆ چربوونەوەی ھەور کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارانبارین و ھەورە بروسکە لەھەندێ ناوچەدا بۆ ماوەیەکی کورت”.

راشیگەیاندووە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت لەناوچەکانی ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی بای باکوری رۆژھەڵات بەردەوامەبێت بەخێرایەکی کەمتر بەڕاورد بە ئەمڕۆ لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥کم لە کاتژمێرێکدا .

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی :-
ھەولێر ٤٦ پلە
سلێمانی ٤٣ پلە
دھۆک ٤٥ پلە
ھەڵەبجە ٤٤ پلە
کەرکوک ٤٧ پلە
گەرمیان ٤٩ پلە

ئەمڕۆ ئەم دوو وەزارەتە مووچە وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ ئەم دوو وەزارەتە مووچە وەردەگرن
پشتیوان سادق: بەڵێنمان وەرگرتووە بەغدا مووچە بنێرێت
دواتر پشتیوان سادق: بەڵێنمان وەرگرتووە بەغدا مووچە بنێرێت
پەیوەندیدار