پۆلیس: دوو کەس بە تۆمەتی لێدانی شۆفێری ماتۆڕسکیل دەستگیرکران



دوو کەس لە قەڵادزی دەستگیرکران کە سەرباری ئەوەی دوو ماتۆڕسواریان شێلاوە، لێشیانداون و پاشان هەڵهاتوون.

ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویوتا/ هایلۆکس) دوو ماتۆڕسکیل دەشێلێت، بەوەشەوە نەوەستاوە شۆفێر و سەرنشینەکەی لە هەردوو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیان داوە و دواتر هەڵاتوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی لەلایەن هەردوو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە سکاڵا تۆمار کرا دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی زانیاری و دیاریکردنی شوێنەکانیان لەلایەن هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینەکەی دەستگیر کران.

ئەوەشیخستەڕوو کە هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەکانی 413 لە یاسایی سزادانی عێراقی و 23ی هاتووچۆ هەردووکیان ڕاگیر کراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو و هەردوو ماتۆڕسکیلەکەدا.

فرۆشی کاڵای چینی لە جیهان دابەزیوە
پێشت فرۆشی کاڵای چینی لە جیهان دابەزیوە
دوای سێ ڕۆژ تەرمی هاووڵاتییەك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە
دواتر دوای سێ ڕۆژ تەرمی هاووڵاتییەك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە
ەیوەندیدار