کەشتییەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە



وەزارەتی گەشت و گوزاری میسر ڕایگەیاند لە یەکێکە لە ناوچەکانی پارێزگای مەتروح لە باکوری ڕۆژئاوای میسر لە دووری ٦٥٠ مەتر لە کەنارە ئاوییەکانی پاشماوەی کەشتییەکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی سێیەمی پیش زاین دەگەڕیتەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، لەکاتی دۆزینەوەی پاشماوەکانی کەشتییە نوقمبووەکە چەندین پارچەدار دۆزراونەتەوە کە دەکرێت هۆکارتی تێکشاکانی کەشتییە بازرگانییەکە بووبێت لەکاتی گەشتەکەیدا، هەروەها سەدان پارچەی شوێنەوارناسی و گۆزەش دۆزراونەتەوە.

جەخت لەوەکراوەتەوە، ئەم دۆزینەوەیە بەڵگەیەکی گرنگ کە گرنگی ئەم ناوچەیە دەردەخات لەڕووی بازرگانی و ئابوری و گەشت و گوزار لە سەدەی سێیەمی پێش زایندا، کاتێک چەندین دەروازەی بازرگانی تێدابووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دۆزینەوەکە لەلایەن تیمێک لە پسپۆڕانی بواری شوێنەوار ناسی میسرەوە بووە و دەریدەخات کەشتییەکە بەمەبەستی بازرگانی لەنێوان میسر و ولاتانی دەریای ناوەڕاستدا بەکار هاتووە، ئەوەش لەکاتێکدایە کەناراوەکانی باکوری وڵاتەکە نزیکەی ۳۰ گوند و شار و بەندەری تێدابووە لە سەردەمی یۆنانی و ڕۆمانییەکاندا.

دوو ئۆتۆمبێڵ لە هەولێر گڕیان گرت
پێشت دوو ئۆتۆمبێڵ لە هەولێر گڕیان گرت
لە چوار ساڵدا ٥ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاک کراوەتەوە
دواتر لە چوار ساڵدا ٥ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاک کراوەتەوە
ەیوەندیدار