دوای نۆ مانگ لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە



دوای تێپەڕێنی نۆ مانگ لە بێسەروشوێنبوونی (عومەر عەلی) تەرمەکەی لە نێو بەفری زنجیرە چیای قەندیل لەودیو سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران دۆزرایەوە و بڕیارە دوای مامەڵەی یاسایی لە حاجی ئۆمەرانەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

عومەر عەلی دانیشتووی گوندی گرتکی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر بوو و نۆ مانگ لەمەوبەر واتە لە پایزی ساڵی رابردوو لە کاتی گواستنەوەی بار لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەرێم لە چیای قەندیل بێسەروشوێن بوو.

عومەر لەو کاتەوە بێ سەڕو شوێن بوو ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ژێر ڕەنووە بەفر دۆزراوەتەوە و کەس وکاری چوونە شوێنی ڕووداوەکە بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی.

ناوی كۆمپانیاكان بۆ پێدانی دۆلاری هەرزان بە هاووڵاتیان بڵاوكرایەوە
پێشت ناوی كۆمپانیاكان بۆ پێدانی دۆلاری هەرزان بە هاووڵاتیان بڵاوكرایەوە
بەوێنە: یەکێک لەبەتەمەنترینەکانی جیهان لە هەرێمی کوردستان دەژی
دواتر بەوێنە: یەکێک لەبەتەمەنترینەکانی جیهان لە هەرێمی کوردستان دەژی
ەیوەندیدار