وەزارەتی تەندروستی بەکارهێنانی جۆرێک دەرمانی ڕاگرت



وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەرمانی کۆڵد ئاوت ( Cold out) ی کارگەی بەرهەمهێنی هیندی ( Fourrts)، سەرجەم کارەکانی ڕاگیراون تا کاتی دەرچوونی ئەنجامی تاقیگەیی.

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی KMCA

هاوڵاتیانمان ئاگادار دەکەینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوەخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانی کۆڵد ئاوت ( Cold out) ی کارگەی بەرهەمهێنی هیندی ( Fourrts).

دوای بەدواداچوونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانمان ڕونی دەکەینەوە کەوا دەرمانەکە بە شێوەیەکی فەرمی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و کارگەی بەرهەمهێن تۆمارکراوە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان هەروەها ئەو نموونانەی کە ئاژانسی ( Bloomberg) لە ڕاپۆرتەکەی ئاماژەی پێکردووە کە گوایە هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە تەنها لەشاری بەغدا وەرگیراون، لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا دەرمانەکە هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نەبووە.

بۆیە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی دەرمانەکە و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانمان ئەو بڕیارانەمان دەرکرد :-

١- ڕاگرتنی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی دەرمانەکە.

٢-ڕاکێشانەوەی ( Recall) هەموو ئەو ژمارە باجانەی کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە.

٣-هەڵپەساردنی کارگەی بەرهەمهێنەر و راگرتنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی کارگەکە تا دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتیانمان لە کوردستان کە بەردەوام لە بەدواداچوونی ورد و زانستیانە دایە سەبارەت بەم بابەتە لە ناو دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان بە مەبەستی دابینکردنی دەرمانی سەلامەت و کوالێتی بەرز وە بنبڕکردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ( KMCA)

٣ ی ئابی ٢٠٢٣

 

لەسەر دزینی ماتۆڕ پۆلیس حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد
پێشت لەسەر دزینی ماتۆڕ پۆلیس حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتی هەڵبژاردنی دیاری کرد
دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتی هەڵبژاردنی دیاری کرد
ەیوەندیدار