لیستی ناوی كچان بۆ خولی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بڵاوكرایەوە


 

كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان ناوی ئەو كچان و ژنانە بڵاودەكاتەوە، كە فۆڕمیان بۆ خوولی مەشق پڕكردۆتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە ڕۆژی پێنج شەممە دەست بە چاوپێكەوتنیان دەكرێت.

كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان لیستی چوارەمی پرۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە، كە تایبەتە بە (كچان و ژنان) و داوا لەو پێشكەشكارانە دەكات، كە ناویان لە لیستەكەدا هاتووە ئامادەبن لە كۆلێژی ناوبراو لە كاتژمێر 7.30 خولەكی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 3ی 8 ی 2023 بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی و تاقیكردنەوەی توانای لەش.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە پێشكەشكار ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆی بهێنێت (پێناسەی باری شارستانی یان (كارتی نیشتیمانی) ئەسڵی، وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگ، جل و پێڵاوی وەرزشی.

کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان داوا لە پێشکەشکارانە دەکات، کە لە لیستەکانی ڕۆژانی پێشتر ناویان هاتووە و بە هەر هۆیەک لەو ڕۆژەدا ئامادەییان نەبووە بۆ چاوپێکەوتن ، سبەی پێنج شەممە دوا مۆڵەتە بۆ چاوپێکەوتنیان.

لیژنەیەک سەرپەرشتی گفتوگۆکانی تایبەت بە نەوت و غاز دەکات
پێشت لیژنەیەک سەرپەرشتی گفتوگۆکانی تایبەت بە نەوت و غاز دەکات
لەمانگی پێشوودا کەمترین پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە
دواتر لەمانگی پێشوودا کەمترین پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە
پەیوەندیدار