ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ هاتنی کۆچبەران دەکات بۆ ئەو وڵاتە



حکوومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند هەرکاتێک یاسای کۆچبەری لێهاتوو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەربەستە بیرۆکراتیەکان لادەبرێن، هەروەها کرێکارە لێهاتووەکان دەتوانن لە ئەڵمانیا بژین و کار بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە جێبەجێکردنی هەندێ یاسای کۆچبەران بکەن.

نانسی ڤیسێر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پلانەکانی حکومەت بۆ ئاسانکردنی یاساکانی تایبەت بە کرێکارانی لێهاتوو، وتی دەیەوێت ئاسانکارییان بۆ بکات بۆ هاتنیان بۆ ئەڵمانیا بۆ مەبەستی کارکردن و برەودان بەدەستی کار لەو وڵاتەدا.

نانسی ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەوان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ دەستخستنی دەستی کار لە کۆچبەر و پەنابەران، چونکە ئێستا ئەڵمانیا بەدەست کەمی دەستی کارەوە دەناڵێنێت و زۆرێک لە بەش و سێکتەرەکان پێویستیان بەدەستی کار هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەڕێگەی پرۆگرامی (کرێکاری لێهاتووەوە)، دەمانەوێت هانی کرێکارانی لێهاتوو بدەین لەدەرەوەی ئەڵمانیا، تا بتوانن بە خێرایی بێنە ئەڵمانیا، دەمانەوێت بەربەستە بیرۆکراتیەکان لاببەین. ئەگەر خەڵک ئەزموونی کارکردن یان توانای کەسییان هەبێت لەو بوارانەی ئەڵمانیا پێویستی پییەتی.

بە چەسپاندی یاسای کۆچ لە ئەڵمانیا، کۆچبەران و کرێکاران دەتوانن بە سێ ڕێگە کاربکەن لەوانە:

ڕێگای یەکەم کە پەیوەستە بە بڕوانامەکانەوە، ڕێگە بە پیشەوەرانی ئایتی دەدات کە بە تایبەتی لە ئەڵمانیا خواستیان لەسەرە. بە ئاسانی بێنە ئەو  وڵاتەو بە کارتی شینی یەکێتی ئەوروپا و دانپێدانانی بڕوانامەکانیان ئاسانکارییان بۆ دەکرێت، لەم کاتەدا ئەڵمانیا مەرجی زانینی زمانی ئەڵمانی هەڵدەگرێت لەسەر ئەو کەسانە.

ڕێگای دووەم لە ڕێگەی ئەزموونەوەیە. بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، هەموو ئەو بیانیانە کە بەلایەنی کەمەوە دوو ساڵ ئەزموونی پیشەیییان هەیە، هەروەها بڕوانامەی پیشەییان بەدەست هێناوە و دانپێدانراون لە دەرەوەی وڵات، دەتوانن وەک پسپۆڕی کار بچنە ئەڵمانیا.

لەم ڕێگەیەدا ، “چیتر پێویست ناکات بڕوانامەکە لە ئەڵمانیادا بناسرێت یان ڕاستکردنەوەی بۆ بکرێت. ئەمەش بە واتای کەمکردنەوەی بیرۆکراتی و، بەم هۆیەوە ڕێکارەکان ئاسانتر دەبن”.

لە کۆتاییدا دەڵێت “رێگای سێیەم لە ڕێگەی تواناسازییەوەیە، ئەڵمانیا ئەو کارتە پێشکەش دەکات کە پێی دەوترێت کارتی دەرفەت، ئەم کارتە ڕێگە بە بیانییەکان دەدات بچنە ناو ئەڵمانیا و بۆ ماوەی ساڵێک لەو وڵاتە بمێننەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی کار و برەودان بە پیشەی باوەڕپێکراو”.

ئەنجومەنی شورای دەوڵەت” وردبینی بودجەی گشتی عێراق کۆتایی هات”
پێشت ئەنجومەنی شورای دەوڵەت” وردبینی بودجەی گشتی عێراق کۆتایی هات”
بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا؟
دواتر بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا؟
ەیوەندیدار