لەچەند ناوچەیەک پلەی گەرما دەچێتە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی



بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ، لە پێنج پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما دەچێتە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی عێراق پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، زیقار، موسەنا، و بەسرە پلەی گەرما بۆ سەرووی ٥٠ پلەی سلیزی بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆماری ڕۆژی پێشوو.

هاوکات، ڕەوشی کەشوهەوا بۆ سبەی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شیوەیەی خوارەوە دەبێت

هەولێر: ٤٣

سلێمانی: ٤١

دهۆک : ٤٢

کەرکوک : ٤٧

هەڵەبجە : ٤٥

زاخۆ : ٤٣

سۆران : ٤٢

گەرمیان: ٤٩

پزیشکانی سنووری سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێشت پزیشکانی سنووری سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستاندا لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە
دواتر نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستاندا لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە
ەیوەندیدار