پێنج بازرگان بە ٢٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستبەسەرداگرتنی (٢٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی پێنج بازرگانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە سێ چالاکیدا دەستیان بەسەر (٢٥) کیلۆگرام کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆندا گرت.

ڕوونیشیکردەوە، لەو چالاکییانەدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام دران، پێنج بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجامی چالاکییەکان بەم شێوەیە خراوتەڕوو:

لەچالاکی یەکەمدا دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ توانرا بڕی (١٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و یەک کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ دوو گەورە بازرگان دەستگیربکرێت.

لە چالاکی دووەمدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەگەڵ دوو بازرگان دەستگیربکرێت.

لە چالاکی سێیەمدا توانرا حەوت کیلۆگرام تۆچای تێکەڵ بەماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاشیگەیاند، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو ڕووبەڕووی یاسا دەکرینەوە.

کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لیستی سێیەمی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی ڕاگەیاند
پێشت کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لیستی سێیەمی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی ڕاگەیاند
وێنە؛ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان
دواتر وێنە؛ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان
ەیوەندیدار